ئه‌ڵمانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تەواو؛ بێڵینگهام پەیوەندی بە یانەیەكی بۆندسلیگاوە دەكات

Yariga App

یاریگا –

جۆب بێڵینگهام، یاریزانی ئینگلیزی یانەی سەندرلاند دەیەوێت پەیوەندی بە بۆڕووسیا دۆرتموندەوە بكات.

جۆب بێڵینگهام لە هاوینی 2023 لە ریزەكانی بێرمینگهام سیتیەوە بە بەهای یەک ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە ریزەكانی سەندرلاندەوە كرد و گرێبەستەكەی لەگەڵ ئەو یانەیە لە هاوینی 2028 بەسەردەچێت.


بە گوێرەی زانیارییەكانی فلۆریان پلێتنبێرگ لە تۆڕی سكای سپۆرتس، جۆب بێڵینگهام بڕیاریداوە پەیوەندی بە ریزەكانی بۆڕووسیا دۆرتموندەوە بكات.

بە گوێرەی هەمان سەرچاوە، جۆب ئەمڕۆ بڕیاری كۆتاییداوە و دەیەوێت لە گواستنەوەكاندا پەیوەندی بە یانە ئەڵمانییەكەوە بكات.

ئاماژە بەوەشكراوە، گفتوگۆكان لەگەڵ سەندرلاند دەستیپێكردووە و بەهای یاریزانەكە بە 30 ملیۆن یۆرۆ خەمڵێندراوە.

بێڵینگهام لە وەرزی 2024/25 لەگەڵ سەندرلاند بەشداری 43 یاریی كردووە و توانیویەتی چوار گۆڵ بكات وسێ گۆڵیش درووست بكات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button