
یاریگا –
نیکۆ پاز، ناوەراستکاری کۆمۆی ئیتاڵی، لەکاتی پەیوەندی کردنی بە کەمپی مەشقی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین، باسی لە ئەگەری گەڕانەوەی بۆ ریال مەدرید کرد.
نیکۆ پاز، یەکێک لە ئامانجەکانی گواستنەوەی ریال مەدرید، سەبارەت بە خواستی ریال مەدرید لەسەری قسەی کرد. ریال مەدرید بڕگەی کڕینی 8 ملیۆن یۆرۆی هەیە و بەجدی بیر لە بەکارهێنانی ئەم شێوازە دەکاتەوە بۆ گواستنەوەی یاریزانە پێشووەکەی کاستیا. یاریزانەکە ئاگاداری دانوستانە بەردەوامەکانە بەڵام ئەو بابەتەی کاتێک گەیشتە ئەرجەنتین بۆ ئەوەی پەیوەندی بە کەمپی هەڵبژاردەی وڵاتەکەیەوە بکات، پشتگوێ خست.
Nico Paz tiene el acento de Buenos Aires hasta finales de los 90’s. Ya casi no suena como español. Buen jugador. pic.twitter.com/mJZQV3eBVu
— Diego Yudcovsky (@diegoyudcovsky) May 31, 2025
نیکۆ پاز لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی سپۆرت سەنتەر گوتی:
ئارامم و سەرنجم لەسەر هەڵبژاردە، پشووەکانی هاوینە و دواتر لەسەر داهاتوومە، چاوەڕێ دەکەین بزانین چی روودەدات.
نیکۆ پاز لە ژێر سەرپەرشتی فابرێگاس لە کۆمۆ وەرزێکی نایابی بەسەر برد، لە کۆی 35 یاریدا شەش گۆڵی تۆمارکردووە و 9 ئەسیستیشی هەبوو.
ریال مەدرید بە یاریزانێکی زۆر سەرنجڕاکێش دەیبینێت بۆ بەهێزکردنی هێڵی ناوەڕاستی یانەکەی، بەڵام پاز دەیەوێت بزانێت چ رۆڵێک لە تیپەکەدا دەبینێت، بەو پێیەی دوای وەرزێک بە نەردەوامی لە پیکهاتەی سەرەکی یاریی کردووە، ئەمەش شتێک کە لە مەدرید ئاسان نییە. بۆ ئێستا سەرنجی لەسەر هەڵبژاردەی نیشتمانییە و بڕیاری لەسەر داهاتووی خۆی دواخستووە.