ئه‌ڵمانیاگرنگترینیاریگا

خۆزێ مۆرینیۆ چارەنووسی خۆی لە تورکیا یەکلاییکردەوە

Yariga App

یاریگا –

خۆزێ مۆرینیۆ چارەنووسی خۆی لە تورکیا یەکلایی کردەوە، بڕیاری داوە بۆ دووەمین وەرز لە فێنارباهچێ بمێنێتەوە.

کەناڵی ESPN FCـی ئەمریکی ئاشکرایکردووە، خۆزێ مۆرینیۆ راهێنەری پۆرتوگاڵی یانەی فێنارباهچێی تورکی بڕیاریداوە لە یانەکە بمێنێتەوە و بە گرێبەستەکەی پابەند بێت، کە تاوەکو هاوینی 2026 گرێبەستی لەگەڵ فێنارباهچێ هەیە.

مۆرینیۆ (62 ساڵان) لەگەڵ فێنارباهچێ لە 55 یاری 34 بردنەوە و 12 یەکسان و 9 دۆڕانی بەدەستهێناوە، بەڵام نەیتوانی هیچ نازناوێک لەگەڵ یانەکەی بەدەست بهێنێت.

مۆرینیۆ پێشتر راهێنەرایەتی یانەکانی رۆما و ئینتەر میلانی ئیتاڵی، تۆتێنهام و چێڵسی ئینگلیزی، ریال مەدریدی ئیسپانی و پۆرتۆی پۆرتوگاڵی کردووە و دوو جار نازناوی چامپیۆنزلیگی بەدەستهێناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button