ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تەواو؛ چێڵسی هێرشبەرێکی لاوی هۆڵەندی دەباتە ریزەکانی

Yariga App

یاریگا –

چێڵسی لەگەڵ ئیمانوێل ئێمێخا هێرشبەری لاوی هۆڵەندی گەیشتووەتە رێککەوتن، ئەو یاریزانە لاوە لە ستراگسبۆرگی فەڕسنییەوە دەباتە ریزەکانی.

سانتی ئۆنا رۆژنامەنووسی فەڕەنسی ئاشکرایکردووە، چێڵسی ئۆفەرێکی بۆ ماوەی شەش ساڵ پێشکەشی ئیمانوێل ئێمێخا هێرشبەری لاوی ستراگسبۆرگ کردووە، بۆ ئەوەی ئەو هێرشبەرە 22 ساڵانە وەرزی داهاتوو بە خواستن لە یانە فەڕەنسییەکە بمێنێتەوە و دواتر پەیوەندی بە ریزەکانی بلووزەوە بکات.

رۆژنامەنووسە فەڕەنسییەکە ئاشکراشیکردووە، هەموو شتێک تەواو بووە تەنیا راگەیاندنی فەرمی گرێبەستەکە ماوە، بۆ ئەوەی ئێمێخا ببێتە یاریزانی بلووز کە ئێستا لە بۆرسەی یاریزانان نرخی ئەو هێرشبەرە لاوە 20 ملیۆن یۆرۆیە.

ئێمێخا لەم وەرزە لەگەڵ ستراسبۆرگ لە خول و جامی فەڕەنسا لە 29 یاری 14 گۆڵ و 3 ئەسیستی کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button