
یاریگا –
ئەمڕۆ لە كۆتا هەفتەی یارییەكانی پرێمەرلیگدا لیڤەرپوولی پاڵەوانی ئەم وەرزە رووبەرووی كریستاڵ پاڵاس دەبێتەوە.
وا بڕیارە ئەمڕۆ یەكشەممە كاتژمێر 18:00 بە كاتی كوردستان لیڤەرپوول لە یاریگای ئانفیڵدی تایبەت بە خۆی میوانداری كریستاڵ پاڵاس بكات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی 38 و كۆتایی پرێمەرلیگ.
پڕۆفایلی یاری

رێدز لە كۆتایی مانگی رابردوودا نازناوی پرێمەرلیگیان یەكلاییكردەوە و دواجار دوای یارییەكەی ئەمڕۆ نازناوی ئەم وەرزەی پرێمەرلیگ لە یاریگای خۆیدا بەرزدەكاتەوە.
هەفتەی رابردوو كریستاڵ پاڵاس بە بردنەوەیان لە مانچێستەر سیتی یەكەم نازناویان لە مێژووی خۆیاندا بەدەستهێنا دوای ئەوەی لە یاریی كۆتایی جامی یەكێتیی ئینگلتەرا بە گۆڵێكی بێ وەڵام لە تیمەكەی گواردیۆلایان بردەوە.
لەم وەرزەدا رێدز لە 37 یاری 25 یاریی بردووەتەوە و هەشت یاریی یەكسان بووە و چوار یارییش دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی 83 خاڵ لە پێشەنگی ریزبەندی پرێمەرلیگ دێت.
لە بەرامبەردا كریستاڵ پاڵاس لە 37 یارییدا 13 یاریی بردووەتەوە، 13یاریی یەكسان بووە و یازدە یارییش دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی 52 خاڵ لە ریزبەندی دوازدەیەمی پرێمەرلیگ دێن.
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
لیڤەرپوول بە بێ ماک ئالیستەر رووبەرووی كریستاڵ پاڵاس دەبێتەوە.
كریستاڵ پاڵاس بە بێ مارك گێی، وارتن ، دۆكۆری و شادی ریاز رووبەرووی لیڤەرپوول دەبێتەوە.
پێکهاتەی پێشبینیکراوی لیڤەرپوول
ئالیسن
برادلی، كۆناتێ، ڤان دایك، رۆبێرتسن
گراڤینبێرخ، جۆنس
سەڵاح، سۆبۆسلای، خاكپۆ
دیاز