
یاریگا –
ئەمڕۆ لە یاریی كۆتایی پلەی ئۆفی چامپیۆنشیپ شێفیڵد یونایتد و سەندرلاند رووبەرووی یەک دەبنەوە.
وا بڕیارە ئەمڕۆ شەممە كاتژمێر 17:00 بە كاتی كوردستان شێفیڵد یونایتد و سەندرلاند لە یاریگای وێمبڵی رووبەرووی یەک ببنەوە، لە میانی یاریی كۆتایی پلەی ئۆفی چامپیۆنشیپ.
پڕۆفایلی یاری

لەم وەرزەی چامپیۆنشیپدا لیدز یونایتد و بێرنلی راستەوخۆ گەیشتنە پرێمەرلیگی وەرزی داهاتوو، هەروەها شێفیڵد یونایتد، سەندرلاند، كۆڤێنتری سیتی و بریستۆل سیتی گەیشتنە قۆناخی پلەی ئۆف.
لە قۆناخی پێش كۆتایی شێفیڵد یونایتد بە ئەنجامی هەردوو یاریی 6-0 لە بریستۆل سیتی بردەوە و سەندرلاندیش بە ئەنجامی 3-2 لە كۆڤێنتری سیتی بردەوە.
جیاوازی ژمارەی خاڵەكانی شێفیڵد و یونایتد و سەندرلاند لە ریزبەندی ئەم وەرزەی چامپیۆنشیپ 14 خاڵ بووە كە زۆرترینە لە دوای وەرزی 1989/89.
شێفیڵد یونایتد ئامانجیان گەڕانەوەیە بۆ پرێمەرلیگ دوای ئەوەی وەرزی رابردوو دابەزینە چامپیۆنشیپ، هەروەها سەندرلاند لە دوای 2017 دەیانەوێت بگەڕێنەوە پرێمەرلیگ.
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
شێفیڵد یونایتد بە بێ شاكلێتن، هۆڵدینگ و ئاربلاستەر رووبەرووی سەندرلاند دەبێتەوە.
سەندرلاندیش بە بێ بالارد، ئالیسێ و هەگینس رووبەڕووی شێفیڵد یونایتد دەبێتەوە.
زانیاری یاریی
سەندرلاند سێیەم یارییە كۆتایی پلەی ئۆفە كە دەیكات، هەردوو جارەكەی پێشتر دۆڕاوە.
شێفیڵد یونایتد 14 خاڵ لە پێش سەندرلاند دێت و ئەوەش زۆرترین جیاوازی خاڵە لە دوای وەرزی 1988/89.
شێفیڵد یونایتد لە كۆی 7 یاریی رابردوو بەرامبەر سەندرلاند لە سەرجەم پاڵەوانییەتیەكان پێنج یاریی بردووەتەوە و دوو یاریی دۆڕاوە.
شێفیڵد یونایتد لە كۆتا حەوت یاریی لە یاریگای وێمبڵی هیچ یارییەكی نەبردووەتەوە ( 6 دۆڕان، 1 یەكسان ).
پێکهاتەی پێشبینیكراوی شێفیڵد یونایتد
كوپەر
چۆدهوری، ئەحمەدۆزیچ، رۆبنسن، بورۆوس
هارنەر، پێك، سۆوزا، ڤینیسیۆس
كانۆن، مۆر
پێکهاتەی پێشبینیكراوی سەندرلاند
پاتێرسن
هوم، بالارد، ئۆنین، چیركن
رۆبێرتس، نیڵ، بێڵینگهام، فی
ئیسیدۆر، داسۆ