ئیسپانیاگرنگترین

بەپەلە؛ رۆیشتنی یەکێک لە یاریزانە دیارەکانی ریال مەدرید راگەیەندرا

Yariga App

یاریگا –

پێشهاتێکی نوێ لەنێوان ریال مەدرید و ئەستێرەیەکی نوێ سەریهەڵداوە و رۆیشتنی راگەیەندرا لەکاتێکدا چەند رۆژێک لەمەوبەر گوایە لەسەر خواستی چابی ئالۆنسۆی راهێنەری دادێ جەخت لە مانەوەی کراوە.

بەگوێرەی زانیاریەکانی رادیۆ COPE، لوکا مۆدریچ دوای کۆتاییهاتنی وەرزەکە ریزەکانی ریال جێدەهێڵێت.

رۆژنامەکە زانیویەتی کە هیچ ئۆفەرێک بۆ نوێکردنەوە پێشکەشی ئەفسانە کرواتیەکە نەکراوە و هەڵوێستی مەدرید لەو رووەوە جێی سەرسوڕمانە.

لە درێژەی زانیارییەکانیدا ئەوەشی ئاشکراکردووە کە رۆژی شەممەی هەفتەی داهاتوو لەنێو سانیتاگۆ بێرنابیۆ بەرامبەر ریال سۆسیداد کە هاوکات کۆتا هەفتەی ئەم وەرزەی خولی ئیسپانیە، دوایین یاریی یاریسازەکە دەبێت و درێسی یانەکە ناپۆشێتەوە.

بەوەش لوکا بۆ مۆندیالی یانەکان کە ناوەڕاستی مانگی داهاتوو دەستپێدەکات، بەشێک نابێت لە یانە شاهانەکە.


 

بابەتی زیاتر

Back to top button