ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بۆمبی پێرێز؛ ریال مەدرید نیکۆ ویلیامز لەچنگی بارسێلۆنا دەردەهێنێت

ویلیامز دەبێتە بۆمبی مێرکاتۆ...

Yariga App

یاریگا –

ریال مەدرید هەوڵ بۆ گواستنەوەی نیکۆ ویلیامز، هێرشبەری ئیسپانی ئاتلێتیک بیلباو دەدات.

رۆژنامەی مارکا بڵاویکردووەتەوە، ریال مەدرید بە رژدی بیر لە گواستنەوەی نیکۆ ویلیامز دەکاتەوە، یانەکە بڕوای وایە تایبەتمەندییەکانی نیلۆ بەتەواوی لەگەڵیان دەگونجێت و نرخەکەشی گونجاوە کە 58 ملیۆن یۆرۆیە.

گواستنەوەی ویلیامز بەو واتایە دەێت ریال مەدرید دەستبەرداری هێرشبەرێکی دەبێت، بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامە ئیسپانییەکە رۆدریگۆی بەڕازیلی دەبێتە قوربانی و لۆس بلانکۆس دەستبەردار دەبێت.

ریال مەدرید بەگەرمی چووەتە مێرکاتۆی هاوینە، بەفەرمی گرێبەستی لەگەڵ دین هاوسن، بەرگریکاری ئیسپانی پێشووی بۆرنمس واژۆکردووە و گرێبەستی ئالێکساندەر ئاڕنۆڵدیشی یەکلاییکردووەتەوە.

ویلیامزی 22 ساڵان ئامانجێکی سەرەکی بارسێلۆنایە، یانە کاتالوونیەکە هاوینی رابردوو هەوڵێکی زۆری بۆ گواستنەوەیدا، بەڵام یاریزانەکە مانەوەی لە بیلباو هەڵبژارد.

مارکا ئاماژەی بەوەش کردووە، ریال مەدرید دەیەوێت ویلیامز لە بارسێلۆنا بڕفێنێت و بڕوایان وایە نیکۆ دەرفەتێکی دووبارە بوونەوەی نییە و پێویستە گرێبەستی لەگەڵ واژۆ بکەن.

ویلیامز لە ئەکادیمیای بیلباو پێگەیشتووە، لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 166 یاریی بۆ یانەکەی کردووە، 31 گۆڵی کردووە و 30 گۆڵی دروستکردووە. لە وەرزەی 23/24 نازناوی جامی شای ئیسپانیای بەدەستهێناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button