ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

گۆڵپارێزی یەدەکی لیڤەرپوول داواکراوی یەکەمی پرێمەرلیگە

یانە گەورەکان چاودێری دەکەن

Yariga App

یاریگا –

ئاستۆن ڤیلا چووەتە نێو کێبڕکێیەکانی گواستنەوەی کۆوامین کێڵێهێر، گۆڵپارێزی لیڤەرپوول.

رۆژنامەی سەن بڵاویکردووەتەوە، لیڤەرپوول داوای بڕی 30 ملیۆن پاوەند بۆ دەستبەرداربوون لە کێڵێهێر دەکات، چێڵسی و وێستهام یونایتدیش چاودێری دەکەن.

پێشبینی دەکرێت ئێمیلیانۆ مارتینێز، گۆڵپارێزی ئەرجەنتینی هەفتەی داهاتوو ئاستۆن ڤیلا جێبهێڵێت و کێڵێهێر بژاردەی یەکەمی جێگرتنەوەی مارتینێزە.

مانچێستەر یونایتد و چەند یانەیەکی سعوودی لە نزیکەوە چاودێری دۆخی مارتینێز دەکەن و بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەکە بێت، کێڵێهێر ئامانجی یەکەمە.

لەلایەکی دیکەوە، ئاستۆن ڤیلا چاوی لەسەر خوان گارسیا، گۆڵپارێزی ئیسپانیۆلە کە لە هەمان کاتدا لەلایەن ئارسیناڵ و مانچێستەر یونایتد داواکراوە.

سەرەتای مانگی داهاتوو، جیۆرجی ماماردشڤیڵی، گۆڵپارێزی ڤالێنسیا پەیوەندی بە لیڤەرپوول دەکات، دوای ئەوەی لە هاوینی رابردوودا لەگەڵ گۆڵپارێزە جۆرجییەکە رێککەوتبوون.

بابەتی زیاتر

Back to top button