ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

مانچێستەر سیتی لە گواستنەوەی ئەستێرەیەک كشایەوە

Yariga App

یاریگا –

یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی لە گواستنەوەی فلۆریان فیرتز ئەستێرەی ئەڵمانی یانەی بایەر لیڤەركوزنی هەمان وڵات كشایەوە.

فیرتز لە ساڵی 2020 لە تیمی لیڤەركوزنی خوار 19 ساڵان بۆ تیمی یەكەم بەرزكرایەوە، گرێبەستەكەی لەگەڵ پاڵەوانی وەرزی رابردووی بۆندسلیگا لە هاوینی ساڵی 2027 بەسەردەچێت.

فلۆریان فیرتز لەلایەن چەند یانەیەكی گەورەی ئەوروپاوە هەوڵی گواستنەوەی دەدرێت.

 

بە گوێرەی زانیارییەكانی سامی مۆكبێل رۆژنامەنووسی بەریتانی، مانچێستەر سیتی بەفەرمی لە گواستنەوەی فلۆریان فیرتز كشایەوە.

ئاماژە بەوەشكراوە، مانچێستەر سیتی بە ئاستی یاریزانەكە سەرسامە، بەڵام دەزانێت تێچووی گرانە و بە گواستنەوە و مووچەكەیەوە 300 ملیۆن یۆرۆی دەوێت.

بە گوێرەی زانیارییەكانی فابریزیۆ رۆمانۆ، مانچێستەر سیتی هەوڵی گواستنەوەی مۆرگان گیبس وایت دەدات.

فیرتز لەم وەرزە لەگەڵ بایەر لیڤەرکوزن لە 43 یاری 16 گۆڵ و 13 ئەسیستی کردووە، لەوەتەی ساڵی 2021 بانگهێشتی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا کراوە و لە 21 یاریی نێودەوڵەتی خاوەنی 6 گۆڵە بە درێسی مانشافت.

بابەتی زیاتر

Back to top button