رای جیاواز لەنێوان ئارتێتا و بەڕێوەبەری وەرزشی لەسەر گواستنەوەی هێرشبەرێک دروستبووە

یاریگا –
لە ئێستاوە و پێش دەستپێکردنی مێرکاتۆی هاوینە جیاوازیی لەنێوان میكێل ئارتێتای راهێنەری ئارسیناڵ و ئاندریا بێرتای بەڕێوەبەری وەرزشیی ئەو یانەیە سەریهەڵداوە لەسەر گواستنەوەی چ هێرشبەرێک بە گونجاو دەزانن.
ئارسیناڵ بۆ بەهێزکردنی هێڵی پێشەوەی بۆ وەرزی داهاتوو دەیەوێ ئەستێترەیەکی ئاستبەرز بگوازێتەوە. لە چەند مێرکاتۆی رابردوودا ناوی ڤیکتۆر یۆکێرێشی گۆڵکاری سپۆرتینگی پۆرتوگالی زۆترین دەنگۆی لەسەر بووە. بەڵام ئێستا ئارتێتا ئەو یاریزانە سوویدیەی ناوێت. ئەمەش بە ئاشکرا لە دوایین کۆنفرانسی رۆژنامەوانیی پێش یارییەکەی نیوکاسڵ هەوستپێکرا کاتێک لە پرسیاریی سەبارەت بە یۆکێرێش خۆی لە وەڵامدانەوە بەدوورگرت.
ئارتێتا لێزانانە وەڵامی پرسیار سەبارەت بە یۆکێرێش دەداتەوە – Yariga
بەگوێرەی نوێترین زانیاریی کە سیمین فیلیپسی رۆژنامەنووسی ئینگلیزی بڵاویکردووەتەوە، راهێنەرەکەی گەنەرز و بەڕێوەبەری وەرزشییەکەیان ناکۆکن لەسەر ئەوەی گرێبەست لەسەر کام هێرشبەر واژۆبکرێت.
رۆژنامەنووسەکە ئەوەی زانیوە کە دەستنیشانکردنی یۆکێرێش بە خواستی ئاندریایە و، هەرچی ئارتێتایە زیاتر بینیامی شێشکۆی لە لایپزیگی ئەڵمانی دەوێت.
شێشکۆ تازە تەمەنی 21 ساڵە و ئەم وەرزە نەیتوانی لەگەڵ لایپزیگ سەربکەون بۆ چامپیۆنزلیگ. لە 45 یارییدا لە سەرجەم پاڵەوانێتیەکاندا توانی 21 گۆڵ و 6 ئەسێست بکات. بەڵام مەرجی هەڵوەشاندنەوەی زۆر لەوەی یۆکێرێش زیاترە و خۆی دەدات لە 84 ملیۆن یۆرۆ. هاوکات یانەکانی چێڵسی و لیڤەرپوولیش خواستیان لەسەریەتی
🚨 Mikel Arteta is in disagreement with Arsenal sporting director Andrea Berta over which striker to sign.
Arteta would prefer Benjamin Šeško but Berta is pushing for Viktor Gyökeres.
(Source: @siphillipssport) pic.twitter.com/MBtbCu31xF
— Transfer News Live (@DeadlineDayLive) May 18, 2025