ریاڵ مەدرید گەشتی هاوینەی هەڵوەشاندەوە

یانەی ریاڵ مەدرید بڕیاریداوە هیچ گەشتێکی هاوینە ئەنجام نەدات بە پێچەوانەی ساڵانی رابردوو.
زۆرینە یانەکانی ئەورووپا لە هاوین دا بەشداری لە گەشتێک یاخود چەند گەشتێک رێکدەخەن وەک کەمپی ئامادەکاری بۆ وەرزی نوێ و زۆر جاریش بەشداری لە جامە دۆستانەکان دەکەن. بەڵام لۆس بلانکۆس بڕیاریداوە هاوینی ئەمساڵ گەشتی هیچ وڵاتێک نەکات.
رۆژنامەی ئەی ئێسی ئیسپانی سەبارەت بە هۆکارەکەی دەڵێت یانەکە پێی وایە جامی جیهانی یانەکان ووزە و کاتێکی زۆریان دەبات هەر بۆیە گەشتی دەرەوەی وڵات ناکەن و لە مانگی هەشت دا چەند یارییەکی دۆستانە لە ناوخۆی ئیسپانیا ئەنجام دەدەن.
ریاڵ مەدرید وەک نەریتێکی کۆن ساڵانە گەشتی بۆ ئەمریکا یاخود ئاسیا دەکرد بەڵام ئەمساڵ جامی جیهانی یانەکان لە نێوان 6/14 بۆ 7/13 لە ئەمریکا بەڕێوەدەچێت، ئەگەر مەدرید بەزوویی ماڵئاوایی بکات ئەوا ئەمساڵ هەوادارانیی بێ بەش دەبن لە یارییەکانی ئەو یانەیە تا وادەی نزیک بوونەوەی وەرزی نوێ.