ئیتاڵیا

میلان بۆ یاریی کۆتایی لە توانای ئەستێرەیەکی بێبەش دەبێت

Yariga App

یاریگا –

ئەگەری ئەوەی فیکایۆ تۆمۆری نەتوانێت بەهۆی پێکانەوە یاوەری یانەکەی، ئەیسی میلان لە یاری کۆتایی جامی ئیتاڵیادا بکات، زۆرە.

دوای ئەوەی تۆمۆری بە سەری تۆپێکی بەهێزی بۆلۆنیای گەڕاندەوە، بە هەڵە بەر بنیامین دۆمینگێزی یاریزانی ئەرجەنتینی بۆلۆنیا کەوت و کەوتە سەر زەوی. پێکانەکە تەواو چاوەڕواننەکراو بوو، تۆمۆری بە ستافی پزیشکی میلان راگەیاند کە هەستی بە سەرسووڕان کردووە و دوای پێکدادانەکە کێشەی بینینی هەبووە.

سێرجیۆ کۆنسێساو، راهێنەری رۆسۆنێری ناچار بوو گۆڕانکاری بە بەرگریکارە ئینگلیزەکەی بکات. بەڵام ئێستا، قورسی پێکانی ئەو یاریزانە نادیارە، بەڵام سەرچاوە نزیکەکانی میلان نیگەرانن لەوەی ئەو هەلی بەشداریکردن لە یاری کۆتایی جامی ئیتاڵیا لەدەست بدات.

تۆمۆری لەم وەرزەدا 32 یاری لەگەڵ میلان لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان کردووە و لە دوایین شەش یاریی میلان لە پێکهاتەی سەرەکیدا بووە. هەروەها لە مانگی یەکدا لە یاری کۆتایی جامی سوپەری ئیتاڵیا کە میلان بەرامبەر ئینتەر بردنەوەی بەدەستهێنا،  90 خولەکی یاریی کرد. لە ئەنجامدا ئەگەر نەتوانێت لە یارییە چارەنووسسازەکەی چوارشەممەدا یاری بکات، ئەوا زیانێکی گەورە بەر تیپەکەی کۆنسیساو دەکەوێت.

میلان پێنج جار نازناوی جامی ئیتاڵیا بردۆتەوە، دواجاریش لە وەرزی 2002-2003 بوو. یوڤێنتوس خاوەنی ژمارەی پێوانەیی زۆرترین نازناو لەم پاڵەوانێتییەدا بە 15 نازناو، شەش نازناو زیاترە لە رۆما و ئینتەرمیلان.

بابەتی زیاتر

Back to top button