ئه‌مریکاگرنگترین

🎥 | هەڵوێستێکی سەرنجڕاکێشی مێسی بەرامبەر منداڵێک

هەموو کاتێک ئەفسانەیی خۆی دووپاتدەکاتەوە....

Yariga App

یاریگا –

لیۆنێل مێسی، ئەستێرەی ئینتەر مەیامی لە یاریی بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەرامبەر نیویۆرک رێد بوڵز، هەڵسوکەوتێکی جوانی بەرامبەر منداڵێک نواند.

ئینتەر مەیامی لە گەڕی 10ی خولی ئەمریکا، یارییەکەی 4-1 لە رێد بوڵز بردەوە و جارێکی دیکە گەڕایەوە سەر رێچکەی بردنەوەکان.

مەیامی لە سێ یاریی رابردووی سەرجەم پاڵەوانیەتییەکان دۆڕا، لە قۆناخی پێشکۆتایی چامپیۆنزلیگی کۆنکاکاف لە یاریی چوون و گەڕانەوە بە ڤانکۆڤەر وایتکاپس دۆڕا و لە خولی ئەمریکیشدا بە داڵاس دۆڕا.

هەریەکە لە لویس سوارێز، لیۆنێل مێسی، مارسێلۆ ڤایگانت و فافا پیکۆڵیچ گۆڵەکانی مەیامییان کرد و گۆڵەکەی مێسی بە هەوڵی تاکەکەسی خۆی بوو.

رووداوێکی یارییەکە سەرنجی هاندەران و بەکارهێنەرانی سۆشیاڵ میدیای راکێشا، کاتێک منداڵێک هەوڵی گەیشتنی بە مێسیدا، تاوەکو وێنەیەکی لەگەڵدا بگرێت، بەڵام سیکیوریتی یاریگا رێگرییان لە منداڵەکە کرد.

مێسی زوو دەستوەردانی کرد و داوای لە ستافی ئەمنی کرد، رێگە بە منداڵەکە بدەن، تاوەکو وێنەیەکی سێڵفی لەگەڵدا بگرێت.

10ی ئەم مانگە، ئینتەر مەیامی دەبێتە میوانی مینێسۆتا یونایتد و یارییەکە کاتژمێر 23:30 بە کاتی هەولێر لە یاریگای ئالیانز فیڵد دەکرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button