ئینگلتەراگرنگترین

لە خراپترین وەرزی مانچێستەر یونایتددا بڕونۆ رکابەرێتی باشترینەکان دەکات

Yariga App

یاریگا –

ئەم وەرزە بۆ مانچێستەر لەسەر ئاستی خولی ئینگلیزی بە یەکێک لە خراپترین وەرزەکان دادەنرێت کە له پلەی 14ی ریزبەندی نیشتوون سەرباری گۆڕینی تێن هاخ و هێنانی روبن ئامۆریم لە مانگی نۆڤێمبەری ساڵی رابردوو.

مان یونایتدی یۆرۆپالیگ جیاوازترە و بە سێ گۆڵی خاوێن یاریی چوونی پێش کۆتاییشی لە ئاتلێتیک بیلباوی خاوەن یاریگا بردەوە کە تێیدا بڕونۆ فێرناندێش وەک پیاوی یارییەکە خۆی پیشاندا کاتێک توانی دوو لە گۆڵەکانی مان یو تۆماربکات.

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی ئۆپتا بۆ ئامار و ریکۆردەکان، دوای ئەو دوو گۆڵەی بەرامبەر یانە باسکیەکە، ئێستا تەنها محەمەد سەڵاحی ئەستێرەی لیڤەرپوول لەپێش بڕونۆوە دێت بۆ زۆرترین ژمارەی بەشداریکردن لە گۆڵ لەسەر ئاستی یاریزانی یانە ئینگلیزیەکانی بەشدار لە سەرجەم خول و پاڵەوانێتیە نێوخۆیی و ئەوڕوپیەکان.

ئۆپتا نووسیویەتی، سەڵاح بە 56 بەشداریکردن، پێشەنگی نێو سەرجەم یاریزانی یانەکانی ئینگلتەرایە. دوای ئەویش کاپتنەکەی مان یونایتد دێت بە 34 بەشداریکردن (18 گۆڵ و 16 ئەسێست).

بەوەش توانیویەتی ژمارەکەی ئەستێرەیەکی وەک ئێرلینگ هالاندی مانچێستەر یونایتد تێپەڕێنێ کە خاوەنی 34 بەشداریکردنە (30 گۆڵ و 4 ئەسێست).

 

بابەتی زیاتر

Back to top button