ئیسپانیاگرنگترین

لە کاتێکی هەستیاردا گورزێکی کاریگەر بەر بارسێلۆنا دەکەوێت

Yariga App

یاریگا –

یانەی بارسێلۆنا لە کاتێکی زۆر هەستیاردا گورزێکی کارگەر بەر ریزەکانی دەکەوێت و یاریزانێکی کاریگەر لەدەست دەدات.

لە یاریی چوونی چوارگۆشەی زێڕینی چامپیۆنزلیگی نێوان بارسا و ئینتەر میلان کە 3-3 کۆتایی هات، ژوول کۆندێی بەرگریکاری یانە کاتالوونییەکە لەلایەن هانزی فلیکەوە گۆڕانکاریی ناچاری پێکرا بەهۆی دروستبوونی پێکانێک کە وا دەردەکەوت لە ناوچەی رانیدابووبێت.

تۆنی خوانمارتی رۆژنامەنووس لە سپۆرتی ئیسپانی دوای یارییەکە زانیاریی خستەڕوو دەربارەی پێکانی ئەستێره فەڕەنسیەکە و بڵاویکردەوە کە بلاوگرانا لە هەردوو یاریی داهاتوویان بەرامبەر ئینتەر لە یاریی گەڕانەوە کە 6ی ئەم مانگەیە و هەروەها ریال مەدرید  لە هەفتەی 34 و کە 15ی مانگە، بێبەش دەبن لە تواناکانی کۆندێ.

ئەم وەرزە کۆندێ وەک رەگەزێکی کاریگەری تیمەکەی هانزی فلیک خۆی دەرخستووە. ئەو خاوەنی گۆڵە کوشندەکەی خولەکی 116ی بەرامبەر ریال مەدریدە کە بووەهۆی بردنەوەی نازناوەکە. ئەوە و هەروەها لە کۆی وەرزەکە لەگەڵ ئەوەی بەرگریکارە، بەڵام خاوەنی 4 گۆڵ و 8 ئەسێستە.

بابەتی زیاتر

Back to top button