چامپیۆنزلیگگرنگترین

رافینیا لەمێژووی بارسێلۆنادا هاوشێوەی نییە

Yariga App

یاریگا –

رافینیا بەردەوامە لە ژمارە نایابەکانی لەگەڵ بارسێلۆنا و ئەمشەویش بە ژمارەیەکی بێ وێنەوە خۆی سەلماندەوە.

لە یاریی چوونی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگ رافینیا بە ئەسێستێکی سەر تۆپێکی ئاسانی بۆ فێران تۆرێس ئامادەکرد و هێرشبەرە ئیسپانیەکە ئەنجامەکەی بەرامبەر ئینتەر میلانی گۆڕی بۆ 2-2.

ڤیدیۆ: گۆڵی دووەمی بارسێلۆنا بەرامبەر ئینتەر

بەو ئەسێستە، ئەستێرە بەڕازیلیەکە بوو بە یەکەمین یاریزان لە مێژووی یانەکەیدا لە تەنها یەک وەرزی پاڵەوانێتیەکەدا بەشداریی لە 20 گۆڵدا بکات (12 گۆڵ لەگەڵ 8 ئەسێست).

رافینیا بەو ئەسێستەی ئەمشەو، توانی ژمارەکەی وەرزی 2011-2012ی لیۆنێل مێسی ئەفسانەی یانەکە بشکێنێ کە توانیبووی 19 بەشداریی گۆڵی هەبێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button