
یاریگا –
پاو ڤیکتۆر، هیرشبەری بارسێلۆنا کاردانەوەیەکی سەرنجڕاکێشی بەرامبەر بە لێدوانی پزیشکی پێشووی ریال مەدرید سەبارەت بە یاریزانانی بارسا نیشاندا.
نیکۆ میهیچ، پزیشکی کرواتی و بەرپرسی پێشووی خزمەتگوزارییە پزیشکییەکانی ریال مەدرید لە نێوان ساڵانی (2017-2023)، لەم دواییانەدا لەگەڵ مارکا قسەی کرد سەبارەت بەو رەوتەی لەنێو یاریزانانی بارسادا بۆ بەستنی مەچەکەکانیان بووە بە مۆدێل، بە گاڵتەجاڕانە باسی کردن.
دکتۆر میهیچ گوتی:
رەنگە پلانیان بۆ یارییەکی ستراتیژی دانابێت، لەوانەیە زۆر یاری فیشەیان کردبێت و تووشی هەوکردنی ریشاڵەکانی مەچەکیان بووبن. یان رەنگە بەرتیلیان بە نێگریرا نەدابێت.” نازانم چی روودەدات، بەڵام مەبەستم ئەوەیە هەموو پزیشکێک دەزانێت ئەگەر بتەوێت بە ئاسانی کۆنتڕۆڵی خوێنبەرەکان بکەی، مەچەک و دەست باشترین شوێنن.
— Pau Víctor Delgado (@PauVictorDelga1) April 29, 2025
ئەم قسانەی میهیچ بە خێرایی لە میدیا و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبوونەوە و دواجار گەیشتە دەستی پاو ڤیکتۆر. ئەو یاریزانە کە لە ماوەی کارکردنی لە ئەکادیمیای جیرۆنا خووی بە بەستنەوەی مەچەکی راستی گرتووە، ئەم قسانەی میهیچی بێ وەڵام نەهێشتەوە. کاردانەوەی بەرامبەر ئەم لێدوانانە نیشاندا و سێ ئیمۆجی پێکەنیناوی بۆ قسەکانی دانا، بە جۆرێک گاڵتەی بە قسەکانی کرد.
راستییەکە ئەوەیە، چی بە خورافاتەوە بێت یان مێژووی پێکانەکانی ئەو ناوچەیە، یاریزانانی وەک لیڤاندۆڤسکی، گاڤی، رافینیا، فرێنکی دی یۆنگ، لامین یامال و خودی پاو ڤیکتۆر لەم وەرزەدا بەردەوام مەچەکیان بەستووە و تائێستاش بەستنی دەستیان بەختێکی باشی بۆیان هەبووە.