
یاریگا –
پێدەچێت یەکێتیی تۆپی پێی ئینگلتەرا لەسەر شێوازی ئاهەنگگێڕانی کۆدی خاکپۆ، هەڵوێست یاخود بڕیارێک بدات.
خاکپۆ لە یاریی رابردوو بەرامبەر تۆتنهام، گۆڵی سێیەمی تیمەکەی کرد و لەسەر شێوازی کاکا ئاهەنیگێڕا و لەگەڵ تیمەکەی بوونە پاڵەوانی ئەم وەرزەی پرێمەرلیگ، دوای بردنەوەی یارییەکە 5-1.
خاکپۆ دوای گۆڵەکە درێسەکەی لەبەرکردەوە و دەستبەجێ کارتێکی زەردی وەرگرت، ئەمەش بەهۆی پێشێلکردنی رێساکانی یەکپۆشی خوولەکە.
شێوازی ئاهەنگگێڕانەکەی، هاوشێوەی ئاهەنگە لەبیرنەکراوەکەی ریکاردۆ کاکایە لە ساڵی 2007، ئەمەش کاتێک لە یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ لە لیڤەرپوولیان بردەوە و کاکا، درێسەکەی لەبەرکردەوە و لەژێر درێسەکەی نووسرابوو ”من سەر بە عیسام”.

رێساکانی تۆپی پێی جیهانی هیچ جێگەیەک بۆ هێشتنەوەی گومان و مشتومڕ ناهێڵێتەوە، کاتێک بابەتەکە پەیوەست دەبێت بە پیشاندانی هەستی ئایینی. بەگوێرەی یاسای ژمارە چوار کە لەلایەن ئەنجوومەنی یەکێتیی تۆپی پێی نێودەوڵەتی ‘فیفا’ دەرچووە، بە هەموو شێوەیەک رێگە یاریزانان پەیامی سیساسی، ئایینی یاخود کەسی پیشانبدەن.
لە یاساکەدا هاتووە؛
نابێ جلوبەرگی یاریزانان هیچ دروشم، قسە، وێنەی سیاسی، ئایینی یاخود کەسی لەسەربێت. نابێ یاریزانان هێما، دروشم و وێنەی سیاسی و ئایینی لەسەر جلەکانی ژێرەوە دابنێن، بەڵکو تەنیا لۆگۆی کۆمپانیای وەبەرهێنەر رێگەپێدراوە. لە کاتی سەرپێچیکردن، یاریزان/یانەکە لەلایەن یەکێتیی تۆپی پێی نیشتمانی وڵاتەکە یاخود فیفا سزا دەدرێت.
یەکێتیی تۆپی پێی ئینگلتەرا خەریکە هەڵسەنگاندن بۆ رووداوەکە دەکات، لەوانەیە خاکپۆ سەرزەنشت بکرێت و تەنانەت لەوانەیە سزایەکی بەسەردا بسەپێندرێت.
یاریی داهاتووی خاکپۆ و لیڤەرپوول لە 4ی مانگی داهاتووە بەرامبەر چێڵسی لە ستامفۆرد بریج.
