ئینگلتەراگرنگترینیاریگا

ئەفسانەیەکی مانچێستەر یونایتد مشتومڕەکەی یەکلاییکردەوە و باشترین یانەی ئینگلتەرای دیاریکرد

Yariga App

یاریگا –

ئەفسانەیەکی مانچێستەر یونایتد لای خۆیەوە مشتومڕە لەمێژینەکەی کۆتایی پێهێنا و باشترین یانەی ئینگلتەرای دەستنیشانکرد.

لەنێو شەقامی وەرزشی ئینگلتەرای لانکەی تۆپی پێ مشتومڕێکی دێرزەمان هەیە سەبارەت بە باشترین یانەی ئەو وڵاتە. زیاتریش لەنێوان مانچێستەر یونایتد و لیڤەرپوولدا قەتیس بووبوو. تا ئەمشەو لیڤەرپوول بە بردنەوەی نازناوەکەی ئەم وەرزەی پرێمەرلیگ خۆی لەگەڵ مان یونایتد یەکسانکردەوە کە 20 جار وەک پاڵەوانی خولی ئینگلیزی خۆیان بینیوەتەوە.

دوای یارییەکە کە رێدز 5-1 لە تۆتنهامی بردەوە، گاری نێڤڵ ددانی بە راستیەکەدانا و وتی

لیڤەرپوول خاوەنی جامی زیاترن لەسەر ئاستی ئەوروپا. ئەوە ئەمڕۆش لەگەڵ مان یونایتد بە 20 نازناو خۆیان یەکسان دەکەنەوە. بۆیە مشتومڕەکە کۆتایی هات. دەبێ ئەم سەرکەوتنەی لیڤەر ئازاربەخشبێت بۆمان.

لەسەر ئاستی کیشوەری ئەوروپا لیڤەرپوول 6 جار بووەتە پاڵەوانی چامپیۆنزلیگ و 3 جاریش یۆرۆپالیگ. لە بەرامبەریشدا مان یو 3 چامپیۆنزلیگ و تەنها یۆرۆپالیگێکی لە خەزێنەکەدا هەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button