بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

مانچێستەر یونایتد و بێتیس ئارەزوویان لە ئاڵوگۆڕییەکی هەمیشەیی هەیە

Yariga App

یاریگا –

هەردوو یانەی مانچێستەر یونایتد و ریال بێتیس لەبەردەم ئەگەری پرۆسەی ئاڵوگۆڕی یاریزاندان.

ئانتۆنی کە لە زستانەوە بەخواستن مان یونایتدی جێهێشت و روویکردە بێتیس، هەرزوو لەگەڵ یانە ئەندەلووسیەکە دەستی بە درەوشانەوە کرد. بەجۆرێک لە 31 لە یاریی سەرجەم پاڵەوانێتیەکاندا توانیویەتی 6 گۆڵیان بۆ تۆمار بکات لەگەڵ 4 ئەسێست. زیاد لە جارێکیش وەک باشترین یاریزانی یارییەکان دیاریکراوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی سام سی، ڕۆژنامەنوووسی نزیک لە مان یونایتد، ئەو یانە ئینگلیزیە لەو چەند هەفتەیەی دواییەدا چاودێری جۆنی کاردۆسۆی ئەستێرەی هێڵی ناوەندی بێتیسی کردووە.

کاردۆسۆ تازە تەمەنی 23 ساڵە. لە24 یاریی ئەم وەرزەی یانە ئیسپانییەکەدا خاوەنی 3 گۆڵ و ئەسێستێکە.

تەمەنی ناوبراو لەبارە بۆ ئەو پرۆژە درێژخایەنەیە مان یو بە راهێنەرایەتی روبن ئامۆریم دەیانەوێ دەستیپێبکەن.

ئەو رۆژنامەنووسە ئاشکراشیکردووە کە ئەگەرچی هێشتا بێتیس بەفەرمی داوای گواستنەوەی هەمیشەیی ئانتۆنی نەکردووە، بەڵام چاوەڕوان دەکرێت مان یونایتد بە بەکارهێنانی یاریزانە بەڕازیلیەکەی لە رێککەوتنەکەدا بتوانێ کاردۆسۆی ئەمریکی بباتە ئۆڵدترافۆرد.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button