ئیسپانیاگرنگترین

🎥 | رۆژنامەنووسێک بە تۆپێکی نایلۆن هاندەرانی ریال مەدرید توڕە دەکات

ڤینیسیۆس بێدەنگە....

Yariga App

یاریگا –

هاندەرانی ریال مەدرید هێرشێکی گەورە دەکەنە سەر کەناڵی دازن (DAZN)ی خاوەن مافی گواستنەوەی یارییەکانی لالیگا.

ریال مەدرید بە گۆڵێکی ئاردا گولەر، یاریی شەوی رابردووی لە خێتافی بردەوە و بەردەوامی بە رکابەرییەکانی سەر نازناوەکەدا. بردنەوەکە کۆی خاڵەکانی ریال مەدریدی گەیاندە 72 خاڵ، بە جیاوازی چوار خاڵ لەگەڵ بارسێلۆنای پێشەنگ و 9 خاڵ لەگەڵ ئاتلێتیکۆ مەدریدی خاوەن پلەی سێیەم.

جیا لە ئەنجامی یارییەکە، رووداوێکی کاتی یارییەکە سەرنجی هەمووانی راکێشا و بەشێکی زۆری هاندەرانی ریال مەدریدی تووڕەکرد.

ساندرا دیاز، رۆژنامەنووسی کەناڵەکە دوای تەواوبوونی یارییەکە، لەگەڵ تۆپێکی نایلۆنی دەرکەوت و باسی یارییەکەی کرد، ئەمەش پرسیاری لای زۆربەی بینەران دروستکرد.

هاندەرانی ریال مەدرید لە ئاماژەکە تێگەیشتن، چونکە ماوەیەکی درێژە هاندەرانی زۆربەی ئەو تیمانەی بەرامبەر ریال مەدرید یاریی دەکەن، هوتافێک بە ناونیشانی (ڤینیسیۆس، تۆپی کەناردەریا) بەکاردەهێنن، وەکو گاڵتەجاڕییەک بە یاریزانەکە، چونکە بەزۆری تۆپە نایلۆنییەکە لە کەنار دەریای یاریی پێدەکرێت.

دوای شکستهێنانی ڤینیسیۆس لە بردنەوەی خەڵاتی باڵۆن دۆر، ئەم دەستەواژەیە وەکو گاڵتەپێکردنێک لە دژی ڤینیسیۆس بەکاردەهێندرا و ئەمجارە رۆژنامەنووسەکە بابەتەکەی بەتەواوی نوێکردەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button