ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ریال مەدرید وادەی نوێکردنەوەی گرێبەستی ڤینیسیۆس جونیۆر ئاشکرا دەکات

جونیۆر سعوودیەکان بێهیوادەکات...

Yariga App

یاریگا –

لەکۆتایی ئەم وەرزە ریال مەدرید گرێبەستی ڤینیسیۆس جونیۆری بەڕازیلی نوێدەکاتەوە.

گرێبەستەکەی ڤینیسیۆس لەگەڵ ریال مەدرید لە هاوینی 2027 بەسەردەچێت، ئەمەش دوای ئەوەی لە ئۆکتۆبەری 2023 ریال مەدرید گرێبەستەکەی بۆ چوار ساڵی دیکە نوێکردەوە.

هەردوو یانەی هیلال و ئەهلی سعوودی خەون بە گواستنەوەی ئەستێرە بەڕازیلییەکە دەبینن و سعوودیەکان بۆ گواستنەوەی ڤینی ئۆفەرێکی زەبەلاحیان بە بەهای یەک ملیار یۆرۆ پێشکەشکردووە.

بەڵام بەگوێرەی دوایین زانیارییەکانی رۆژنامەی کادینا سێر، ریال مەدرید لە لێواری نوێکردنەوەی گرێبەستی ڤینیسیۆس جونیۆرە، لەگەڵ ئەستێرە بەڕازیلییەکە گەیشتووەتە رێککەوتن و گرێبەستەکەی بۆ دوو یاخود سێ وەرزی دیکە نوێدەکاتەوە.

هەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوەش کردووە، ریال مەدرید بەشێوەیەکی فەرمی لەکۆتایی ئەم وەرزە نوێکردنەوەی گرێبەستی ڤینی رادەگەیەنێت و یاریزانە 24 ساڵانییەکە تاوەکو هاوینی 2030 درێسی مێرێنگی دەپۆشێت.

پێگە ئیسپانییەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، ڤینیسیۆس جونیۆر ئۆفەری سعوودیەکانی رەتکردووەتەوە، ئامادە نییە ریال مەدرید جێبهێڵێت بۆ ماوەیەکی زۆر لە سعوودیە یاریی بکات و کۆتایی بە هەوڵەکانی یانەکانی خولی رۆشن هێناوە.

هاوکات سعوودیەکانیش دەیانەوێت بۆ ماوەی پێنج وەرز گرێبەست لەگەڵ یاریزانەکە واژۆ بکەن و ئامادە نین تەنیا بۆ وەرزێک پارەیەکی زۆر لەپێناو گواستنەوەی خەرج بکەن.

هەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوەش کردووە، دانوستانەکانی ڤینی لەگەڵ سعوودیەکان بەتەواوی وەستاوە، گفتوگۆکانی یاریزانەکە لەگەڵ ریال مەدرید بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی زۆر پێشکەوتووە و مانەوەی جونیۆر لە یانەکە یەکلایی بووەتەوە.

هێرشبەرە 24 ساڵانییەکە لە هاوینی 2018 بەبڕی 45 ملیۆن یۆرۆ لە فلامینگۆوە پەیوەندی بە ریال مەدرید کرد، لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 311 یاریی بۆ یانەکە کردووە، 105 گۆڵی کردووە و 82 گۆڵی دروستکردووە.

دوو نازناوی چامپیۆنزلیگ، سێ نازناوی لالیگا، دوو نازناوی جامی جیهانی یانەکان، دوو نازناوی جامی سوپەری ئەوروپا، نازناوێکی جامی کیشوەرەکان، سێ نازناوی جامی سوپەری ئیسپانیا و نازناوێکی جامی شای ئیسپانیای لەگەڵ مێرێنگی بەدەستهێناوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button