بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

گەورەکانی ئەوروپا کێبڕکێی گواستنەوەی تۆنالی دەکەن

Yariga App

یاریگا –

ساندرۆ تۆنالی بووەتە هۆکاری کێبڕکێیەکی توند لەنێو یانە زلهێزەکانی ئەوروپا و پێدەچێت یەکێک بێت لە یاریزانە بازاڕگەرمەکانی مێرکاتۆی هاوینە.

تۆنالی تا لە ریزەکانی ئەیسی میلان بوو (2021-2023) بە جێگرەوەی ئاندرێ پیرلۆ دادەنرا و تەنانەت بە “پیرلۆی بچووک” ناوزدەددەکرا، بەڵام هاوینی 2023 بە بڕی 70 ملیۆن یۆرۆ میلانی بەرەو نیوکاسڵ جێهێشت و نرخەکەشی کردی بە گرانترین یاریزانی ئیتاڵی لە مێژوودا.

بەپێی زانیارییەکانی CaughtOffside، شەش یانەی گەورەی ئەوروپا چاویان لە تواناکانی ناوەڕاستکارە ئیتاڵییەکەیە.

سەرچاوەکە ناوی یانەکانی ئاشکراکردووە کە هەریەکە لە بارسێلۆنا، بایرن میونشن، یوڤێنتوس، مانچێستەر سیتی، پاریس سانجێرمان و ریال مەدریدە.

ساڵی رابردوو سەرباری چەند مانگێکی زۆر لە سزای سڕکردن بە هۆکاری یاریکردن بە ئەنجامی یارییەکانەوە، تۆنال بەباشی گەڕایەوە یاریکردن و پیشاندانی ئاستی خۆی لەگەڵ یانەکەی کە چاویان لە گەیشتنەوەیە بە چامپیۆنزلیگ. هەر ئەوەشبوو وایکرد چاوی زلهێزەکانی ‌ئەوروپای کەوتەوەسەر. بەجۆرێک لە 40 یاریی ئەم وەرزەدا خاوەنی 5 گۆڵ و سێ ئەسێستە.

بابەتی زیاتر

Back to top button