ئینگلتەراگرنگترین

پریڤیوی یاریی مانچێستەر سیتی V ئاستۆن ڤیلا؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

ئەمڕۆ لە هەفتەیەكی نوێ و لە یەكەم یاریی ئەو هەفتەیەدا لە یاریی لووتكەدا مانچێستەر سیتی میوانداری ئاستۆن ڤیلا دەكات.

وا بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە كاتژمێر 22:00 بە كاتی كوردستان مانچێستەر سیتی لە یاریگای ئیتیحادی تایبەت بە خۆی میوانداری ئاستۆن ڤیلا بكات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی 34ی پرێمەرلیگ.

پڕۆفایلی یاری

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

مانچێستەر سیتی لەم وەرزەدا لە چامپیۆنزلیگ كراوەتە دەرەوە و لە بردنەوەی نازناوی پرێمەرلیگیش بێهیوا بووە، تەنیا لە جامی یەكێتیی ئینگلتەرا ركابەری دەكات و لە پرێمەرلیگیش هەوڵی گەیشتن بە چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو دەدات.

لەم وەزەدا پێنج یانەی پرێمەرلیگ راستەوخۆ دەگەنە چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو، لیڤەرپوول و ئارسیناڵ دوو كورسیان مسۆگەر كردووە و هەریەک لە یانەكانی نۆتینگهام، نیوكاسڵ یونایتد، مانچێستەر سیتی، چێڵسی و ئاستۆن ڤیلا هەوڵی بەدەستهێنانی سێ كورسییەكەی دیكە دەدەن.

براوەی یارییەكەی ئەمڕۆ لە نێوان مانچێستەر سیتی و ئاستۆن ڤیلا تا رادەیەكی زۆر ئەگەری گەیشتنی بە چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو یەكلاییدەكاتەوە.

لەم وەرزەی پرێمەرلیگدا مانچێستەر سیتی لە كۆی 33 یاریی لە 17 یاریی براوە بووە، 7 یاریی یەكسان بووە و نۆ یارییش دۆڕاوە.

بە كۆكردنەوەی 58 خاڵ لە ریزبەندی پێنجەمی پرێمەرلیگ دێت.

لە بەرامبەردا تیمەكەی ئۆنای ئێمری لە 33 یاریی لە شازدە یاریی براوە بووە، نۆ یاریی یەكسان بووە و هەشت یارییش دۆڕاوە.

بە كۆكردنەوەی 57 خاڵ لە ریزبەندی حەوتەمی پرێمەرلیگ دێت.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

مانچێستەر سیتی بە بێ هالاند، ئێدەرسن، ئاكانجی، جۆن ستۆنز، ئاكێ و رۆدری رووبەرووی ڤیلا دەبێتەوە.

لە بەرامبەردا ئاستۆن ڤیلا هیچ پێكانێكی نییە و بە تەواوی پێكهاتەكەیەوە ئامادەیە.

پێکهاتەی پێشبینیکراوی مانچێستەر سیتی

ئۆرتیگا

 نونێس، خوسانۆڤ، ئۆ رێلی، ڤاردیۆڵ

كۆڤاسیچ، گۆنزالێز

ساڤیۆ، دی برۆین، دۆكو

مەرمووش

پێکهاتەی پێشبینیکراوی ئاستۆن ڤیلا

مارتینێز

كاش، كۆنسا، تۆرێس، دین

ئۆنانا، كامارا

مەكگین، رۆجەرز، تێلیمانس

راشفۆرد

بابەتی زیاتر

Back to top button