ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

ئایا ناوبژیوان چاوپۆشی لە دەرکردنی رافینیا کردووه‌؟

Yariga App

یاریگا –

شه‌وی رابردوو لە یاریی بارسێڵۆنا بەرامبەر سێلتاڤیگۆ لە خولی ئیسپانیا مشتومڕێکی بەرفراوانی ناوبژیوانانی بەخۆیەوە بینی و کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.

لە گەڕی 32ـی خولی ئیسپانیا، بارسێلۆنا بە (4-3) لە سێڵتاڤیگۆی بردەوە و پارێزگاری له‌ پێشه‌نگی لالیگا كرد و هه‌نگاویكی دیكه‌ له‌ بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كه‌ نزیك بووه‌وه‌.

ڤیدیۆیەک بڵاوبووەوە کە رافینیا بە تووڕەییەوە ئاماژەی بە ناوبژیوان دەکات و دواتر جنێوی پێدەدات وەک ناڕەزایەتییەک به‌رامبه‌ر بڕیارێكی ناوبژیوان له‌ دوایین خوله‌كی یارییه‌كه‌.


ناوبژیوان بینرا دەستی بەرەو گیرفانی دەجوڵێنێت بۆ ئەوەی کارتی زەرد به‌رووی یاریزانه‌كه‌ به‌رزبكاته‌وه‌ ، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی رافینیا لە خولەکی 90+2 كارتی زه‌ردی پێدرا پاشه‌كشه‌ی له‌ بڕیاره‌كه‌ی ده‌كات و كارتی زه‌ردی دووه‌م به‌ یاریزانه‌كه‌ نادات.


له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رفراون ئه‌و ڤیدیۆیه‌ بڵاوكرایه‌وه‌ و چاودێران پێیان وایه‌ كه‌ ناوبژیوان ماریۆ لۆپێز چاوپۆشی لە دەرکردنی ئەستێرەکەی بارسێلۆنا کردووە، ئەمەش به‌ ئابروچوونێكی دیكه‌ی ناوبژیوانی باسی ده‌كه‌ن و به‌ پاڵپشتی بارسێلۆنای داده‌نێن.

هه‌روه‌ها پێگه‌ی ئاسی ئیسپانی بڵاویكردووته‌وه‌ كه‌ ناوبژیوان ده‌بوو كارتی سور به‌ رافینیا بدات، به‌ڵام چاوپۆشی له‌ یاریزانه‌كه‌ كردووه‌ و دووه‌م كارتی زه‌ری به‌رووی یاریزانه‌كه‌ به‌رزنه‌كردۆته‌وه‌.


بارسێلۆنا بە کۆکردنەوەی 73 خاڵ پێشەنگی خۆی له‌ خولی ئیسپانیا بەهێزتر کرد و بە حەوت خاڵ لە پێش نزیکترین رکابەری كه‌ یانەی ریال مەدریدە دووره‌.

بابەتی زیاتر

Back to top button