ئیتاڵیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌تورکیا

میدیاکانی تورکیا: ئۆزیمن لەگەڵ مانچێستەر یونایتد گەیشتووەتە رێککەوتن

Yariga App

ڤیکتۆر ئۆزیمن هێرشبەری ناپۆلی کە ئەم وەرزە بە خواستن یاری بۆ گاڵاتەسەرای دەکات لەگەڵ یانەی مانچێستەر یونایتد لەسەر خاڵەکانی نێوانیان گەیشتوونەتە رێککەوتن. ئەمەش بەگوێرەی میدیاکانی تورکیا.

هەریەک لە سەردار عەلی جەلیکلەر، ئایگون ئۆزیپیک و ئەهمەت کۆنانچ کە سەرجەمیان رۆژنامەنووسی وەرزشیی تورکیان رایانگەیاندووە ئۆزیمن وەرزی داهاتوو دەچێتە ئۆڵد ترافۆرد.

بەگوێرەی میدیاکان، گرێبەستی هێرشبەرە نێجیرییەکە بۆ پێنج وەرز پەیوەندی بە شەیتانە سوورەکان دەکات بە مووچەی 15 ملیۆن یۆرۆی ساڵانە.

ڤیکتۆر لە مانگی 12ی 2023دا گرێبەستێکی نوێی لەگەڵ ناپۆلی واژۆکرد بە مووچەی 10 ملیۆن یۆرۆی ساڵانە و سزای هەڵوەشاندنەوەی 120 ملیۆن یۆرۆ. نیازی ناپۆلی وابوو دوای وەرزێک بیفرۆشێتەوە بەرامبەر بە سزای هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکە بەڵام هیچ یانەیەک ئامادەنەبوو ئەو بڕە پارەیە بدات و لە ناچاریدا بە خواستن درا بە گاڵاتەسەرای. ئێستا سزای هەڵوەشاندنەوەکە کەمکراوەتەوە بۆ 80 ملیۆن.

ئۆزیمن لە 34 یاریدا لەگەڵ گاڵاتەسەرای خاوەنی 29 گۆڵە و جگە لە یونایتد دەوترێت یانەکانی ئارسناڵ، چێڵسی، پاریس و یوڤێنتۆسیش گرنگی پێدەدەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button