ئیسپانیاگرنگترین

هانزی فلیک چەند بڕیارێک لەبارەی ژووری جلگۆڕینی بارسێلۆنا دەدات

Yariga App

یاریگا –

هانزی فلیک و ئیدارەی بارسێلۆنا هەوڵدەدەن لە قۆناخەکانی کۆتایی ئەم وەرزەدا، دەستڕاگەیشتن بە ژووری جلگۆڕین و یاریزانە سەرەکییەکانی تیپەکە تا ئەو جێگەیەی دەتوانن کەم بکەنەوە.

ژمارەی ئەو کەسانەی لە ژووری جلگۆڕینی تیپی یەکەمی بارسێلۆنا کار دەکەن رۆژ بە رۆژ کەمدەبێتەوە. هەروەها ژمارەی ئەو کەسانەی پەیوەندیان لەگەڵ کەسانی دەرەوەی بازنەی یاریزانان هەیە رۆژانە کەم دەبێتەوە.

ئەلیخاندرۆ ئێچێڤێریا، رێکخەری ئاسایشی فەخری یانەکە، پلاندانەر و جێبەجێکاری ئەم چالاکییەیە، کەسێک کە هەوڵ دەدات کەمترین کەس لە دەوری یاریزانەکان بهێڵێتەوە و هاوپەیمانیەکی لەگەڵ راهێنەری ئەڵمانی تیپەکەدا درووست کردووە، کە هەمیشە هەوڵی بدات ژووری جلگۆڕین پیرۆز دەربخات و لە هەموو کەسێک و هەموو دەنگۆیەک دووری بخاتەوە.

تەنانەت پزیشکەکانیش ئیتر ناتوانن بچنە ناو هۆڵی نانخواردنی تیمی یەکەم لە کۆمەڵگەی وەرزشی سانت خوان دێسپی. تەنیا ئەو کەسانەی کە ئامادەبوونیان لەگەڵ تیمەکەدا لە هەندێک حاڵەتدا پێویست بێت دەتوانن بڕۆنە ژوورەوە.

بەشی راگەیاندنی یانەکە لەم رەوتە دوور نەکەوتۆتەوە و زیاتر لە کەشوهەوای کاری رۆژانەی تیپی یەکەم دوورکەوتووەتەوە بە بەراورد بە رابردوو. ئەم بابەتە تەنانەت گەیشتووەتە بابەتی سەفەر؛ تەنیا کەسانی پێویست لەگەڵ تیپەکەدا گەشت دەکەن و لە هەندێک حاڵەتدا هەندێک لە کارمەندانی یانەکە بە تەیارەیەکی جیاواز و رۆژێک دوای یاریزانان گەشت دەکەن.

ئامانج لەم بڕیارە کەم کردنەوەی فشارە لەسەر یاریزانان و دوورنەکەوتنەوەیان لە رەوتی سەرکەوتن و بەدەستهێنانی ئەو نازناوانەی ئامانجیانە و لاپۆرتا سەرۆکی یانەکەش پاڵپشتی تەواوی ئەم بڕیارە دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button