ئه‌مریکا

گلۆبۆ: ئەگەری دەرکردنی دۆریڤاڵ جونیۆر بەهێزە

Yariga App

یاریگا –

رۆژنامەی ئۆگلۆبۆی بەڕازیلی دەڵێت شکستە گەورەکەی سامبا بەرامبەر ئەرژەنتین بە ئەگەرێکی زۆرەوە دەبێتە هۆکاری دوورخستنەوەی دۆریڤاڵ جونیۆر.

دۆریڤاڵ بەشێوەیەکی کاتی وەک راهێنەری سامبا دەستنیشانکرا بەڵام ماوەیەکی زۆر بەسەر وازهێنانی تیتێ تێپەڕیووە و هێشتا ناوبراو راهێنەری سامبایە و تا دێت ئەنجامەکانیشی خراپتر دەبن.

بەگوێرەی سەرچاوەکە، رەنگە دوورخستنەوەی کاتی زیاتری بوێت چونکە بەڕازیل چیتر نایەوێت راهێنەری کاتیی دیاری بکات و دەیانەوێت جێگرەوەیەکی هەمیشەیی بدۆزنەوە.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەڕازیل بە ئەنجامی 1-4 دۆڕا بە ئەرژەنتین لەو یارییەی بە ئاستێکی زۆر خراپ دەرکەوتن، ئەمەش کاردانەوەی گەورەی بەدوای خۆیدا هێنا.

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button