
یاریگا –
رۆناڵدۆ نازاریۆ هۆکاری وەرنەگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی بەڕازیل لەلایەن کارلۆ ئانچێلۆتی ئاشکرا دەکات.
وەرزی رابردوو فیدرسیۆی تۆپی پێی بەڕازیل لەگەڵ کارلۆ ئانچێلۆتی لەگفتوگۆدابوو تاوکو راهێنەرە ئیتاڵییەکە پۆستی راهێنەرایەتی سامبا لەئەستۆبگرێت، سەرەڕای ئەوەی گفتوگۆکان گەیشتبوونە قۆناخی کۆتایی بەڵام لە دواساتەکان پڕۆسەکە شکستیهێنا و کارلۆ لە ریال مەدرید مایەوە.
رۆناڵدۆ نازاریۆ، ئەفسانەی بەڕازیل لە لێدوانێکی بۆ پۆدکاستی رۆژنامەی مارکا هۆکاری شکستهێنانی گرێبەستی لەگەڵ کارلۆ ئانچێلۆتی ئاشکراکردووە و هۆکارەکەی بۆ ریال مەدرید دەگەڕێنێتەوە.
واژۆکردنی گرێبەست لەگەڵ کارلۆ ئانچێلۆتی بۆ هەڵبژاردەی بەڕازیل خەیاڵی نەبوو، چونکە خۆم بەشداریی گفتوگۆکانم دەکرد و هاوکاری سەرکەوتنی پڕۆسەکەم دەکرد، گفتوگۆکان زۆر بەرەوپێش چووبوون، ئەگەر ریال مەدرید نازناوی چامپیۆنزلیگ و لالیگای بەدەستنەهێنایە پڕۆسەکە سەرکەوتوو دەبوو، بەڵام لە دواساتەکان بەهۆی بەدەستهێنانی ئەو دوو نازناوە، ریال مەدرید لە هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی ئانچێلۆتی پەشیمانبوونەوە و ئێمەش لە واژۆکردنی گرێبەستەکە سەرکەوتوو نەبووین.
لەدوای جامی جیهانی تیتی لە پۆستی راهێنەرایەتی بەڕازیل دوورخرایەوە، تاوەکو ئێستا هەڵبژاردەکە بەدەست نەبوونی راهێنەرێکی گونجاو دەناڵێنێت و دورڤاڵ جونیۆیش نەیتوانیووە ساڕێژی برینەکانی سامبا بکات.
ئەگەر لە کۆتایی ئەم وەرزە کارلۆ ئانچێلۆتی ماڵئاوایی لە ریال مەدرید بکات، بەڕازیل جارێکی دیکە هەوڵی بەدەستهێنانی راهێنەرە ئیتاڵییەکە دەداتەوە.
🇧🇷 Ronaldo Nazario desvela en ‘Charla Podcast’ por qué Carlo Ancelotti no llegó a convertirse en seleccionador de Brasil
🫢💥 El técnico actual del Real Madrid estuvo muy cerca de oponerse al frente de ‘la Canarinha’ pic.twitter.com/4voyiHmuTw
— MARCA (@marca) March 25, 2025