ئیسپانیاگرنگترین

پێدری لەسەر زۆر یاریی پێکردنی رایەکی جیاوازتری هەیە

Yariga App

یاریگا –

پێدری لەسەر زۆریی یاریکردنی رایەکی جیاوازتری هەیە و ئەو یاریزانە رەتیدەکاتەوە زۆریی ژمارەی یارییەکان تووشی ماندووبوونی بکەن.

شەوی رابردوو لە دوای یارییەکی دراماتیکی لە میانی یاریی چوونی چارەکی کۆتایی نەیشنزلیگ بەرامبەر هۆڵەندا کە 3-3 کۆتایی هات، پێدری لێدانی یەکلاکەرەوەی ئیسپانیای جێبەجێ کرد و هەڵبژاردەکەی گەیاندە چوارگۆشەی زێڕین.

ئەو ناوەراستکارە ئەگەرچی لەلایەن کارلۆس دی لا فوێنتی راهێنەری ماتادۆرەوە بەهۆی لەبەرچاوگرتنی بارودۆخی جەستەیی درەنگ هێنرایە یارییەکەوە لە خولەکی 84’، بەڵام خودی خۆی وای دەبینێ تا زۆرتر یاریی بکات باشترە بۆی و وتی

خەڵکی دەڵێن پێدری زۆر یاری دەکات و گۆڕینی پێناکرێ… بەڵام ئەوە بۆ خۆم زۆر باشترە.

من وا حەزدەکەم یاریی بکەم، دەمەوێ یاریی بکەم. گرفتار دەبم کاتێک یاریی ناکەم، چونکە جەستەم بەوە رانەهاتووە. هەربۆیەش زۆری دەوێ تا چاک ببمەوە.

دوای ئەرکە نێودەوڵەتیەکەی، وا بڕیارە پێدری و هاوتیمەکانی لە بارسێلۆنا راستەوخۆ دەست بە ئامادەکارییەکان بکەن بۆ یارییە دواخراوەکەی پێنجشەممەیان بەرامبەر ئۆساسونا.

زۆریی خولەکی یارییکردنی ناوەڕاستکارە ئیسپانییەکە لەم وەرزەدا باوەڕپێنەکراوە. بەجۆرێک، تەنها لەگەڵ بارسا لە 42 یارییدا 3,291 خولەک بەشدارییکردووە. واتا بە رێژەی 78.35 خولەک بۆ هەر یارییەک.

بابەتی زیاتر

Back to top button