
یاریگا –
پێشتر كارگێری بارسێلۆنا گرێبەستی لەگەڵ خولیان ئەلڤارێزی ئەرجەنتینی، ئەستێرەی ئێستای ئاتلێتیکۆ مەدرید رەتکردبووەوە، یاریزانێکی دیکەی بە نرخێکی دارایی زیاتری پێ باشتر بوو.
ئەلڤارێز لە ئینگلتەرا و ئێستا لەگەڵ ئاتلێتیکۆ مەدرید، ئاستی خۆی سه‌لماندووه و هێرشبەرە تەمەن 25 ساڵەکەی ئەرجەنتینی هاوینی ڕابردوو پەیوەندی بە تیپكهی دیێگۆ سیمیۆنی کرد و لە 28 یاری لالیگا 11 گۆڵی كردووه.
رۆژنامەی رێلیڤۆی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، کاتێک ئالڤارێز یاریزانی ریڤەر پلێتی ئەرجەنتینی بوو بارسێلۆنا بە بڕی 22 ملیۆن یۆرۆ ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌ی هه‌بووه یاریزانه‌كه بگوازێته‌وه ریزه‌كانی به‌ڵام یاریزانه‌كه‌یان نه‌ویستووه.
Lo que se cuece en el Barça: la utopía de un Julián Álvarez que se escapó, a vueltas con Luis Díaz y un tapado ‘gratis’ https://t.co/BzUku1mwWy
— Relevo (@relevo) March 22, 2025
رێلیڤۆ روونیكردووته‌وه، ئەنزۆ فرانسیسکۆلی، سکرتێری تەکنیکی یانەی ریڤەر پلێت لەو کاتەدا، لەگەڵ کارگێڕی یانەی بارسێلۆنا قسەی کردووە سەبارەت بە بەدواداچوونی گرێبەستی ئەلڤارێز، روونیکردووەتەوە، مینگوێلا، بریکاری ئەو یاریزانە، هەوڵیداوە بیهێنێتە بارسا و داوای 22 ملیۆن یۆرۆی كردووه، بەڵام لەو کاتەدا، بەهۆکارێکەوە، بارسێلۆنا سەرنجی لەسەر فیران تۆرێسى یاریزانی مانچێتسه‌ر سیتی بووه، بە 55 ملیۆن یۆرۆ یاریزانه‌كه‌ی گواستنه‌وه گرێبه‌سته‌كه‌ی ئالڤارێزی به 21 ملیۆن یۆرۆ ره‌تكرده‌وه، دواتر به پاره‌ی تۆرێس سیتی گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ یاریزانه ئه‌رجه‌نتینه‌كه كرد.
فیران تۆرێس له‌م وه‌رزه له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا له 20 یاریی به‌شداری كردووه و 7 گۆڵ و دوو ئه‌سیستی هه‌یه.