ئاسیاعێراقمۆندیالی 2026

کاساس: لە هێلی بەرگری کێشەمان نیە و دوو گۆڵمان بە هەڵەی تاکە کەسی لێکراوە

ئاکام هاشم یەکەم گۆڵی خۆی لەگەڵ هەڵبژاردەی عێراق تۆمارکرد

Yariga App

یاریگا –

دوای یەکسان بوونەکەیان بەرامبەر کوەیت لە پاڵاوتنی جامی جیهانی 2026، کاساس دەڵێت کێشەمان لە هێڵی بەرگری نیە و دوو گۆڵمان بە هەڵەی تاکە کەسی لێکراوە.

لە گەڕی حەفتەمی کۆمەڵەی دووەمی پاڵاوتنی جامی جیهانی کیشوەری ئاسیا، هەڵبژاردەی عێراق لە نێو خاکی خۆی لە بەسڕە بە ئەنجامی 2 _ 2 لەگەڵ هەڵبژاردەی کوەیت یەکسان بوو، لەم یارییەدا ئاکام هاشم یاریزانی کوردی یانەی شوڕتە دوای هاتنە ناوەوەی بۆ نێو یاریگا گۆڵی یەکەمی هەڵبژاردەی عێراقی تۆمارکرد.

دوای کۆتایی هاتنی یارییەکە ڤیکتۆر کاساس راهێنەری هەڵبژاردەی عێراق باسی ئەنجامی یارییەکە و ئاستی یاریزانەکانی کردو گوتی:

لە تۆپی پێ بردنەوە و یەکسان بوون و شکست هەیە، کاتێک ئەنجامەکە بەدڵی هاندەران نابێت وادەزانن یاریزانەکان لەنێو یاریگا باش یاریی ناکەن، کاتێکیش سەردەکەوین هەموان ستایشت دەکەن، بۆیە لەگەڵ پاڵەپەستۆ و فشاری هاندەران راهاتووم، یەکێک لە باشترین ئاستەکانی خۆمان نیشاندا، هێلی بەرگری زۆرباش یاریی دەکەن و هیچ کێشەیەکمان نیە بە هەڵەی تاکە کەسی دوو گۆلمان لێکرا، پێویستە یاریی داهاتوو سەربکەوین و بجەنگین بۆ سەرکەوتن بۆ مۆندیالی داهاتوو.

هەڵبژاردەی عێراق دوو خاڵی گرنگی لە دەستدا، بە سەرکەوتنی هەڵبژاردەی ئەردەن بەرامبەر فەڵەستین، هەڵبژاردەی عێراق کەوتە ریزبەندی سێیەمی کۆمەڵەکەی بە 12 خاڵ و بە جیاوازی گۆڵ لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەردەن کە لە ریزبەندی دووەم دێت، هەڵبژاردەی کۆریاش بە15 خاڵ لە ریزبەندی یەکەم دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button