
یاریگا –
کاپتنی هەڵبژاردەی فەڕەنسا کیلیان ئێمباپێ، پێشوازی لە زینەدین زیدان دەکات.
دیدێ دیشام، راهێنەری هەڵبژاردەی فەڕەنسا بەشێوەیەکی فەرمی دوای یارییەکانی جامی جیهانی 2026 دەست لە پۆستی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی دەکێشێتەوە و بە یەکجاری ماڵئاوایی دەکات.
پێشبینی دەکرێت زینەدین زیدانی فەڕەنسی و راهێنەری پێشووی ریال مەدرید خەونە لەمێژینەکەی بەدی بێت و لەشوێنی دیدێ دیشام پۆستی راهێنەرایەتی کەڵەشێرەکان لەئەستۆ بگرێت.
ئێمباپێ لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ رۆژنامەی لۆ پاریزیان پێشوازی لە زیدان دەکات و دڵخۆشی خۆی بە ئەگەری هاتنی دەردەبڕێت.
پێم وایە خۆشەویستی من بۆ زیدان پێویستی بە سەلماندنی زیاتر نییە، پێم وایە دەبێ هەمووان رێزی لێبگرن و ئەگەر زیدان هات، ئەوا زۆر دڵخۆش دەبین، بەڵام پێشتریش باسم کردووە، من بڕیار نادەم
پێم وایە (دیشام) دەیەوێت لە باشترین ساتی 2026 وازبهێنێت، ئەمەش ئامانجی تەواوی یاریزانەکانە، بۆیە هەوڵدەدەین بە باشترین شێوە خەڵاتی بکەین و نازناوەکە بۆ ئەو ببەینەوە، ساتێکی زۆر گەورە دەبێت و دواتر بزانین کێ دەبێتە شوێنگرەوەی دیشام