سعوودیەگرنگتریننەیشنزلیگ

رۆناڵدۆ دەگاتە گۆڵی ژمارە 1000؟ راهێنەری هیلال وەڵام دەداتەوە

نموونەی باڵای یاریزانانە...

Yariga App

یاریگا –

خۆرخێ خێسوس، راهێنەری هیلالی سعوودی ستایشێکی زۆری کریستیانۆ رۆناڵدۆ، کاپتنی نەسڕ و پۆرتوگال کرد.

خێسوس ئێستا بۆ بەسەربردنی پشووی وەستانی نێودەوڵەتی لە پۆرتوگالە و لە دەرفەتێکدا لەوانەیە ئامادەی یاریی هەڵبژاردەی پۆرتوگال بێت.

خێسوس ئامادەی چالاکییەکەی یەکێتیی تۆپی پێی پۆرتوگال بوو، رۆژنامەنووسێک لێی پرسی، ئایا رۆناڵدۆ دەتوانێت بگاتە گۆڵی ژمارە 1000 لە کاروانی وەرزشیدا، لە وەڵامدا گوتی

نازانم، بەڵام هیوادارم. رۆناڵدۆ نموونەی باڵای یاریزانانە، ئێستا تەمەنی 40 ساڵە بەڵام دەبینن لەگەڵ نەسڕ چیدەکات، دەڵێی هێشتا گەنجە.

نازانم لە چ تەمەنێکدا دەوەستێت، چونکە یاریزانێکی زۆر پیشەگەرە و زۆر گرنگی بەخۆی دەدات، بۆیە تاوەکو ئەم تەمەنە لە یاریگاکان ماوەتەوە.

رۆناڵدۆ بانگهێشتی لیستی یاریزانانی هەڵبژاردەی پۆرتوگال کراوە. ئەستێرەکەی نەسڕ 928 گۆڵی لە کاروانی وەرزشی خۆیدا کردووە و چاوی لە گەیشتنە بە گۆڵی ژمارە 1000.

ئەستێرەکەی پۆرتوگال بە 19 گۆڵ پێشەنگی گۆڵکارانی خولی رۆشنە، بە جیاوازی دوو گۆڵ لەگەڵ عەبدولڕەزاق حەمدەڵا، هێرشبەری شەباب.

بابەتی زیاتر

Back to top button