
یاریگا –
دێوەزمەی یارییە کۆتاییەکان محەمەد سەڵاح بەرنادات و ئەم جارە بەرامبەر نیوکاسڵ دەستەوەستان بوو.
لیڤەرپوول بە هیوای بردنەوەی یەکەم نازناوی ئەم وەرزەیان و نیوکاسڵیش بە خەونی یەکەمین دەستکەوت دوای 70 ساڵ چوونە کێبڕکێیەکی سەختەوە لە فیناڵی جامی کاراباو. کوڕانی ئێدی هاو توانیان 2-1 لە تیمەکەی ئارنە سڵۆت ببەنەوە.
تاکە گۆڵەکەی رێدز لە خولەکی 94 هات لە رێگەی فێدێریکۆ کیێزا دوای بێدەنگیی تەواوی ئەستێرەکانی دیکەی یانەکە هاوشێوەی محەمەد سەڵاح بەدرێژایی 90 خولەک.
بەگوێرەی داتا بەردەستەکان، ئەوە فیناڵی ژمارە 11 بوو لە کاروانی ئەستێرە میسڕیەکە لەگەڵ لیڤەر، بەڵام وەک هەمیشە نەیتوانی لە یاریی کراوەدا گۆڵ بۆ یانەکەی تۆمار بکات.
داتاکان ئەوە نیشان دەدەن کە سەڵاح لە سەرجەم ئەو یارییە کۆتاییانەدا تەنها 2 گۆڵی تۆمارکردووە، ئەوانەش لە ڕێگەی لێدانی سزابووە. هەروەها خاوەنی تاقە ئەسێستێکە.
Mo Salah in finals/title matches for Liverpool in all comps 😲
⚽ 2 goals
🎯 1 assist
🏟️ 11 games playedHis two goals were both from the penalty spot. pic.twitter.com/z0AFDfKlAZ
— ESPN FC (@ESPNFC) March 16, 2025
لەوەتەی پۆشینی درێسی لیڤەرپوول لە ساڵی 2017 تا ئێستا، سەڵاح 390 یاریی بۆ ئەنجامداون و بە تۆمارکردنی 243 گۆڵ لە ریزبەندیی سێیەمی گۆڵکارانی مێژووی یانەکە دێت.