
یاریگا –
نیوکاسڵ یونایتد پلانی جێهێشتنی یاریگای سەینت جەیمسس پارکی داڕێشتووە.
رۆژنامەی دەیلی مەیڵ بڵاویکردووەتەوە، نیوکاسڵ چاوەڕێی رەزامەندی حکومەتی بەریتانیایە بۆ دروستکردنی یاریگایەکی گەورە لە ناوچەی لیززک پارک. پڕۆژە نوێیەکەی نیوکاسڵ سەدان هەزار هەلی کاری نوێ دەڕەخسێنێت و دەبێتە سەرچاوەیەکی گەورەی داهاتی ناوخۆیی ناوچەکە. بەرگی دەرەوەی یاریگاکە هاوشێوەی بڵقی ئاو دروستدەکرێت.
نیوکاسڵ لە ساڵی 1892ەوە تاوەکو ئێستا لە جەیمسس پارک یاریی دەکات. جەیمسس یەکێکە لە ناوازەترین یاریگاکانی ناچەی ئایزڵی بەریتانیا.
داواکارییەکی زۆر لەسەر بلیتی یارییەکانی نیوکاسڵ یونایتد هەیە، بەڵام بەهۆی نەبوونی کورسی پێویست، بە هەزاران کەس ناتوانن لە یاریگاکە ئامادەبن.
سعوودییەکان، پلانێکی گەورەیان بۆ یاریگا نوێیەکەی نیوکاسڵ داڕێشتووە و مابگی رابردوو، پڕوپۆزەڵەکەیان پێشکەشی حکومەتی بەریتانیا کرد.
دوای وەرگرتنی رەزامەندی دروستکردنی یاریگایەکی نوێ لە ناوچەی لیزز پارک، وردەکاری پلانەکە لەلایەن یاسر رمێحی، سەرۆکی یانەکە وردەکارییەکان ئاشکرا دەکات.