
یاریگا –
ئەمڕۆ لە هەفتەیەكی نوێی لالیگا و لە كۆتا هەفتە پێش یاریی هەڵبژاردەكان ڤیاڕیال لە یاریگای خۆیدا میوانداری ریال مەدرید دەكات.
وا بڕیارە ئەمڕۆ شەممە كاتژمێر 20:30 بەكاتی كوردستان ڤیاڕیال لە یاریگای خۆیدا میوانداری ریال مەدرید بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی 28ی لالیگای ئیسپانیا.
پڕۆفایلی یاری

ریال مەدرید ناوەڕاستی هەفتەی رابردوو لە یاریی گەڕانەوەی قۆناخی شازدەی چامپیۆنزلیگدا بەرامبەر ئاتلێتیكۆ مەدرید یاریی كرد و لە یارییەكی قورسدا و لە دوای گەیشتنی بە لێدانی یەكلاكەرەوە، یانە شاهانەكە یارییەكەی لە ئاتلێتی بردەوە و خۆی گەیاندە قۆناخی چارەكی كۆتایی پاڵەوانیەتیەكە.
ڤیاڕیال لەم وەرزەی لالیگادا بە راهێنەرایەتیكردنی مارسێلێنۆ ئاستێكی بەرز پێشكەش دەكات و پلەی پێنجەمی ریزبەندی لالیگایان گرتووە.
لە 26 یارییدا 12یارییان بردووەتەوە، هەشت یاریی یەكسان بوون و شەش یارییش دۆڕاون.
بە كۆكردنەوەی 44 خاڵ لە ریزبەندی پێنجەمی لالیگا دێت.
لە بەرامبەردا یانە شاهانەكە لە 27 یاریی 17 یاریی بردووەتەوە، شەش یاریی یەكسان بووە و چوار یارییش دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی 57 خاڵ و بە جیاوازی گۆڵ لە دوای بارسێلۆنای پێشەنگە.
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
ڤیاڕیال بۆ ئەو یارییە بە بێ جێرارد مێرینیۆ و كیكۆ فێرمانیا بێبەش دەبێت.
لە بەرامبەردا یانە شاهانەكە بە بێ فێرلاند مێندی، دانی سێبایۆس، دانی كارڤاخال، ئیدێر مێلیتاو و ڤایێخۆ رووبەرووی ڤیاڕیال دەبێتەوە.
پێکهاتەی پێشبینیکراوی ریال مەدرید
كۆرتوا
ڤازكێز، ئالابا، رودیگەر، گارسیا
بێڵینگهام، چوامینی، ڤاڵڤێردی
ڤینیسیۆس، رۆدریگۆ، ئێمباپێ