
یاریگا –
سەرۆکی یانەی دهۆک دەڵێت ‘یانەی ئیتیفاق داوای دەکرد یارییەکەی سبەی بگوازرێتەوە وڵاتێکی دیکە بەڵام رێگامان نەدا’، دەشڵیت ‘زیاتر لە 70 هەزار کەس داوای بلیتەکانی یارییەکەیان کردووە’.
عەبدوڵا جەلال سەرۆکی یانەی دهۆک رۆژێک پێش یارییە مێژووییەکەیان بەرامبەر ئیتیفاق لە پێش کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی کەنداو، لەبارەی دۆخی پێش یارییەکە گوتی :’بەهۆی هەندێک ڤیدیۆ کە یانەی ئیتیفاق دەستیان کەوتبوو، داوایان دەکرد یارییەکەمان بگوازرێتەوە وڵاتێکی دیکە، بەڵام ئێمە لە فیدراسیۆنی تۆپی پێی کەنداو پێداگیریمان لەسەر ئەنجامدانی یارییەکە لە یاریگای خۆمان کرد’.
سەرۆکی یانەی دهۆک گوتیشی :’زیاتر لە 70 هەزار کەس داوای بلیتەکانی یارییەکەی ئیتیفاق دەکەن لەکاتێکدا یاریگاکەمان شوێنی 23 هەزار هاندەر دەگرێت، تەواوی بلیتەکانی یارییەکەی سبەی فرۆشراون و فشارێکی زۆرمان لەسەرە، خەڵکێکی زۆر داوای بلیتەکانی یارییەکە دەکەن’.
هەروەها عەبدوڵا جەلال گوتیشی :’داوا لە هاندەران و میدیاکان دەکەین هاوکارمان بن بۆ ئەوەی هیچ کێشەیەک روونەدات، دەبێت هاندەران لەگەڵ لایەنی ئەمنی هاوکاربن، ئەگەر یارمەتیدەر نەبن لەوانەیە کێشەی گەورەمان بۆ دروست بێت، ئێمە یەک هەنگاومان ما‌و بگەینە یاریی کۆتایی و مێژوو بنووسینەوە، بۆیە داوا لە خەڵکی دهۆک دەکەم بە باشترین شێوە پێشوازی لەو یارییە بکەن’.
سه‌رۆكی دهۆك باسی له‌وه‌شكرد، به‌هۆی ناردنی هه‌ندێك ڤیدیۆ بۆ تیپی به‌رامبه‌ر خه‌ریك بوو یارییه‌كه‌مان ببنه ووڵاتێكی دیكه به‌ڵام ئێمه به‌هاوكاری فیدراسۆنی تۆپی پێی عێراق له یه‌كێتی تۆپی پێی كه‌نداو پێداگریمان كرد یارییه‌كه له یاریگای خۆمان بكرێت.
هه‌وره‌ها یانه‌ی ئیتیفاق دواتر پێشنیازێكی دیكه‌یان كرد، ئه‌ویش ئه‌گه یارییه‌كه‌مان له سعودیه بكرێت ته‌واوی تێچووی گه‌شتی شاندی دهۆك له ئه‌ستۆی ئه‌وان ده‌بێت ئێمه ئه‌وه‌شمان ره‌تكرده‌وه پێداگریمان كرد بۆ ئه‌وه‌ی یارییه‌كه له دهۆك بكرێت.
هه‌روه‌ها دوایین هه‌وڵیان ئه‌وه بوو كه یارییه‌كه له یاریگا یانه‌ی هه‌ولێر بكرێت، به‌ڵام سوپاسی سه‌رۆكی فیدراسۆنی تۆپی پێی عێراق ده‌كه‌ین كه رۆلێكی گرنگی هه‌بوو یارییه‌كه له دهۆك بكرێت.
سه‌رۆكی یانه‌ی دهۆك گوتیشی، بۆ ئه‌وانه‌ی ناتوانن بێنه یاریگا، شاشه‌یه‌كی گه‌وره له پاركی ئازادی و تێڕمیناڵی دهۆك داده‌نرێت، داواش له هانده‌ران ده‌كه‌م، ئه‌گه‌ر بلیتی یارییه‌كه‌یان نه‌بوو نه‌یه‌نه یاریگا، یاخود ئه‌وه‌ی بلیتی ساخته‌ی هه‌یه، هه‌وڵنه‌دات بێته یاریگا چونكه كه ئاشكرا بێت رێكاری ئه‌منی به‌رامبه‌ری ده‌گیرێته به‌ر.
سبەی چوارشەممە کاتژمێر 09:00 دهۆک لە قۆناخی پێش کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی کەنداو میوانداریی ئیتیفاق دەکات، کە لە یاریی چوون هەڵۆیەکانی چیا بە گۆڵێکی بێبەرامبەر لە یانە سعوودییەکەیان بردەوە.