هەڵۆکانی چیا جێدەهێڵێت؛ سێ ئۆفەری گەورە پێشکەشی سیابەند عەگید دەکرێت
بە رێژەیەکی زۆر هەڵۆکانی چیا جێدەهێڵێت

یاریگا –
سیابەند عەگید، ئەستێرەی دهۆک لە جێهێشتنی یانەکەی نزیکبووەتەوە و سێ ئۆفەری گەورە لەسەر مێزەکەیەتی.
تۆڕی وەرزشی یاریگا لە سەرچاوەیەکی نزیک لە گفتوگۆکان زانیوویەتی هەریەکە لە یانەکانی زەوڕا، تەڵەبە و شوڕتە بۆ گواستنەوەی سیابەند عەگید، بەرگریکاری دهۆک لەسەرهێڵن و ئۆفەری گەورەیان بۆ گواستنەوەی پێشکەش کردووە.
تۆڕی وەرزشی یاریگا بەدواداچوونی وردی کردووە و بۆی دەرکەوتووە، بە رێژەیەکی زۆر ئەم وەرزە کۆتا وەرزی سیابەند عەگیدە لەگەڵ دهۆک و ئەو یاریزانە لە کۆتایی ئەم وەرزە ماڵئاوایی لە هەڵۆکانی چیا دەکات.
سیابەند لە دوو مێرکاتۆی رابردوو ئۆفەری گەورەی پێشکەشکراوە، بەڵام لەپێناو دهۆک سەرجەم ئۆفەرەکانی رەتکردبووەوە.
یاریزانە تەمەن 24 ساڵانییەکە لە ساڵی 2020 لە لاوانی زاخۆوە پەیوەندی بە ریزەکانی دهۆکەوە کرد و نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکانی کەنداو و جامی عێراقی لەگەڵ هەڵۆیەکانی چیا بەدەستهێنا و یەکێک بوو لەو یاریزانانەی یانەکەیان گەیاندەوە خولی ئەستێرەکانی عێراق.



