ئه‌مریکاگرنگترین

فێڵێکی سەیر و مێژوویی؛ بەبێ ئەوەی کەس پێی بزانێت لەجیاتی برایە مردووەکەی یاریی دەکرد

Yariga App

یاریگا –

لە بۆلیڤیا فێڵێکی گەورە و سەیری یاریزانێک ئاشکرابوو، گەرچی دوو ساڵ بوو برایەکەی مردبوو، کەچی لەجیاتی ئەو یاریی دەکرد و وەکو برایەکەی خۆی دەناساند.

رۆژنامەی مارکای ئیسپانی ئاشکرایکردووە، کوڕێک بەناوی دیێگۆ هێرنان مۆنتانۆ مۆیزان دوای ئەوەی برایەکەی کۆچی دوایی کردووە، ناسنامە و ناوی گابریێل مۆنتانۆی بەکارهێناوە، مردنی برایەکەی شاردووەتەوە و خۆی وەکو برایەکەی ناساندووە، بەڵگەنامەکانی تەزویر کردووە، بەبێ ئەوەی کەس پێیبزانێت.

رۆژنامە مەدریدییەکە رایگەیاندووە، برایەکەی لەبەر ئەوەی یەکێک بوو لە یاریزانە باشەکانی بۆلیڤیا، دوای ئەوەی کۆچی دوایی کردبوو، هێرنان مۆنتانۆ لەجیاتی برایەکەی لە یانەی ئۆرۆرا بەناوی برایەکەی لە یاریکردن بەردەوام بووە، تەنانەت بانگهێشتی هەڵبژاردەی بۆلیڤیاش کراوە، بەبێ ئەویە کەس پێیبزانێت ئەوە برایەکەیەتی و گابریێل مۆنتانۆ نییە.

دوای ئاشکرابوونی فێڵە گەورەکەی، هێرنان مۆنتانۆ بۆ ماوەی دوو ساڵ لەلایەن دادگای بۆلیڤیاوە سڕ دەکرێت و سزای بەڕێوەبەران و بەرپرسانی یانەکەش درا، بە تۆمەتی شاردنەوە و ئاسانکاریی لە بەڵگەنامەکان بۆ ئەنجامدانی ئەم فێڵە.

نەک هەر یاریزان و بەرپرسانی یانە،ە بەڵکو یانەی ئۆرۆرا کە لە خولی پلە یەکی بۆلیڤیا بەشداریی دەکات، بە کەمکردنەوەی 33 خاڵ سزادرا کە ئەمە یەکێکە لە قورسترین و توندترین سزایەکانی مێژووی تۆپی پێی ئەمریکای باشوور.

بابەتی زیاتر

Back to top button