ئیتاڵیاگرنگترین

پشێوییەکانی نێو ماڵی میلان؛ گوتەبێژی راهێنەر دەست لەکاردەکێشێتەوە

''دەستێکی تێکدەر لە نێو میلان هەبووە''

Yariga App

یاریگا –

کێشە و ئاڵۆزییەکانی ئەیسی میلان بەردەوام و ئەندامێکی باڵا دەستی لەکارکێشایەوە.

دۆخی میلان زیاتر دەشڵەقێت، ئەمەش دوای دەستلەکارکێشانەوەی فرانسیسکۆ ئێمپیس، گوتەبێژی سێرجیۆ کۆنسێساو، راهێنەری یانەکە. ئەمەش دوای دانپێدانانی بە دزەپێکردنی زانیاری چەواشەکاری بۆ میدیاکانی ئیتاڵیا.

پێنجشەممەی رابردوو، گوتەبێژی راهێنەری میلان، زانیارییەکی چەواشەکاری بۆ میدیاکان دزەپێکردبوو و تیایدا نووسیبووی ”کۆنسێساو بە ئاستی یاریزانان و دەستەی کارگێڕی میلان نیگەرانە.

دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵەکە، کۆنسێساو لەگەڵ بەڕێوەبەرانی میلان کۆبووەوە و هەڵوێستی خۆی لە بەیاننامەیەک دووپاتکردەوە. کۆنسێساو بەڵێنیداوە، بە یاسا مامەڵە لەگەڵ گوتەبێژەکەی بکات.

گوتەبێژە دەست لەکارکێشاوەکەی کۆنسێساو دەڵێت

هیچ لەو هەواڵانەی بڵاوکراونەتەوە، لەلایەن کۆنسێساو پەسند نەکرابوون، بەهۆی دروستبوونی گرژی و کاریگەری هەواڵەکان لەسەر ناوبانگی کۆنسێساو، دەستبەجێ دەستم لەکارکێشایەوە.

تەواوی هەواڵەکان زانیاری هەڵە و چەواشەکاری تێدابووە، بە تایبەتی پەیوەندی نێوان ئەندامانی یانەکە.

ئەمشەو کاتژمێر 20:00 میلان لە یاریگای ڤیا دێل ماری دەبێتە میوانی لێچی.

بابەتی زیاتر

Back to top button