
یاریگا –
روبن ئامۆریم پێیوایە یۆرۆپالیگ لە چامپیۆنزلیگ قورسترە و بەڵگەشی بۆ بۆچوونەکەی هێنایەوە.
شەوی رابردوو مانچێستەر یونایتد لە یاریی چوونی قۆناخی 16ی چامپیۆنزلیگ 1-1 لەگەڵ ریال سۆسیداد یەکسانبوون. ئێستاش خۆیان بۆ ئەرکێکی قورس ئامادەدەکەن کە سبەینێ لە میانی هەفتەی 28ی پرێمەرلیگ میوانداریی ئارسیناڵ دەکەن.
لە کۆنفرانسی رۆژنامەوانی پێش یارییەکەدا راهێنەرە پۆرتوگالییەکە ناڕەزایی لەسەر خشتەی یارییەکان دەربڕی بەتایبەت لەو رووەوە کە تیمە بەشداربووەکانی یۆرۆپالیگ کاتی کەمتریان بۆ دەمێنێتەوە کە دەگەڕێنەوە بۆ یارییەکانی خولی نێوخۆیی و وتی
لە سەرەتاوە خەڵک قسەی لەسەر زۆریی گۆڕینی پێکهاتەکەمان دەکرد بەتایبەت لە یارییەکانی یۆرۆپالیگ بەوەی کە بەردەوام خەریکی گۆڕانکاریین، ئێستا با بزانن کە لەبەر ئەمەیە ئەوەندە دەیگۆڕین، بەراستی قورسە. بە بۆچوونی من یۆرۆپالیگ زۆر لە چامپیۆنزلیگ قورسترە. نەک لە رووی یارییەکانەوە، بەڵکوو ئەوەی کە دەبێ دەستبەجێ ئامادەکاریی بکەین بۆ یاریی پرێمەرلیگ لە کۆتایی هەفتەکە. بۆیە دەبێ خۆمان بگونجێنین لەگەڵ ئەوەدا.
کوڕانی ئامۆریم لە خولی ئینگلیزی بە خراپترین ئاستدا تێپەڕدەبن کە تەنها 33 خاڵیان کۆکردووەتەوە و لە پلەی 14 دەبینرێن. تەنها سێ یانە جیاوازییان هەیە لەگەڵ تیمەکانی ناوچەی دابەزین بۆ چامپیۆنشیپ.
🚨 Ruben Amorim: “Europa League is so much harder, in my opinion, than the Champions League”.
“Not the games, but the recovery to play Premier League on the weekend. So we have to deal with that”.@BeanymanSports 🎥 pic.twitter.com/S5b216OHgg
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) March 7, 2025