
یاریگا –
ئەشڕەف حەکیمی لە ئێستاوە هەڕەشەی یاریی گەڕانەوە لە لیڤەرپوول دەکات.
لیڤەرپوول لە یاریی چوونی قۆناخی 16ی چامپیۆنزلیگ، 0-1 لە پاریس سانجێرمانی بردەوە و سێشەممەی داهاتوو لە ئانفیڵد، یاریی گەڕانەوە دەکەن.
هارڤی ئیلیەت لە خوولەکی 87ی یارییەکە، لە یەکەم بەرکەوتنی بە تۆپ، تاکە گۆڵی یارییەکەی کرد.
حەکیمی لە دوای یارییەکە، ستۆرییەکی لە ئینستاگرام بڵاوکردەوە و تیایدا نووسیویەتی
سێشەممە دەتانبینم، هەموومان پێکەوە.
یاریی گەڕانەو لە 11ی ئەم مانگە لە ئانفیڵد دەکرێت و لیڤەرپوول هەنگاوێک خۆی لە قۆناخی هەشتی چامپیۆنزلیگ نزیککردووەتەوە.
حەکیمی لە دوای یارییەکە گوتی
زۆر لە ئاست و رۆحیەتی یانەکە رازین، ئامادەین بۆ بردنەوە بچینە لیڤەرپوول و ئەو بردنەوەیە بەدەستبهێنین کە شایەنی بووین. لیڤەرپوول زۆر لە تواناکامان تێدەگات و زۆر رێزمان دەگرن. هەوڵیدا لە یاریی چوون پارێزگاری لە ئەنجامەکە بکات و دەرفەتێکی قۆستەوە. ئەمەش ئێمەی نیگەران کردووە.