ئهمریکائینگلتەرابازاڕی گواستنهوهگرنگترین
چێڵسی گرێبەستی لەگەڵ کوڕە پوورێکی گابریێل واژۆ کردووە
کەناڵی گڵۆبۆ زانیارییەکان ئاشکرا دەکات

یاریگا –
چێڵسی گرێبەستی لەگەڵ کوڕە پوورێکی گابریێل ماگالاش، بەرگریکاری ئارسیناڵ واژۆکردووە.
کەناڵی گڵۆبۆ بڵاویکردووەتەوە، چێڵسی گرێبەستی لەگەڵ دێنەر، هێرشبەری کۆرینتیانز بەبڕی 10 ملیۆن یۆرۆ واژۆکردووە. بەگوێرەی گرێبەستی نێوان هەردوولادا، لە ئەگەری ئاست بەرزی دێنەر لەگەڵ چێڵسی، ئەوا یانە بەڕازیلییەکە چوار ملیۆن یۆرۆی دیکە وەکو شیرینی وەردەگرێت.
یاریزانەکە تاوەکو نەبێتە 18 ساڵ ناتوانێت لە ئەوروپا یاریی بکات، کەواتە تاوەکو فێبرایەر/شوباتی ساڵی داهاتوو لە بەڕازیل دەمێنێتەوە و دواتر دەتوانێت هاوشێوەی ئێستێڤاو ویلیان و ئاندرێس سانتۆس وەکو بەڕازیلییەک بدرەوشێتەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی کەناڵە بەڕازیلییەکە بێت، دێنەر گرێبەستێکی بۆ ماوەی حەفت ساڵ لەگەڵ چێڵسی واژۆکردووە.