ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تەواو؛ بارسێلۆنا یاریزانێکی دەفرۆشێت

Yariga App

یاریگا –

بارسێلۆنا لەگەڵ ریال بیتیس گەیشتووەتە رێککەوتن، ڤیتۆر رۆکی بەرەو پالمێراس بەڕێدەکات.

رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی ئاشکرایکردووە، بارسێلۆنا لەگەڵ ریال بیتیس گەیشتووەتە رێککەوتنی کۆتایی، ڤیتۆر رۆکی هێرشبەری بەڕازیلی دەداتە پالمێراس، بلاوگرانا 25 ملیۆن یۆرۆ وەردەگرێت و 5 ملیۆن یۆرۆی دیکەش وەکو پاداشت ئەگەر هەیە بچێتە سەر نرخی گرێبەستەکە.

رۆژنامە کەتەلۆنییەکە ئاشکرایکردووە، بارسا ٪30ـی پاداشتەکانی عەبدولسەمەد زەلزولی زیاتر پێدەدرێت لە بەرامبەر رازیبوونی بە بەڕێکردنی ڤیتۆر رۆکی، کە هاوینی رابردوو ریال بیتیس لە گرێبەستەکەی زەلزولی بەڵێنی پێدرابوو ٪50ـی پاداشتەکانی پێبدرێت.

موندۆ رایگەیاندووە، خوان لاپۆرتا سەرۆکی یانەی بارسێلۆنا سوورە لەسەر ئەوەی لە فرۆشتنی رۆکی زەرەر نەکەن، کە بەرامبەر 61 ملیۆن یۆرۆ ئەو یاریزانەیان کڕی، بەڵام 30 ملیۆن یۆرۆ نرخی جێگیری گرێبەستەکەی بوو، 31 ملیۆن یۆرۆیەکی دیکە پاداشاتی دارایی بوو، کە هیچیان مەرجەکانی نەهاتووەتە دی و هیچ پاداشتێک لەسەر بارسا ناکەوێت.

رۆژنامە کەتەلۆنییەکە ئاشکرایکردووە، ڤیتۆر رۆکی بەشداریی راهێنانەکانی ئەمڕۆ پێنجشەممەی کردووە و چاوەڕێی تەواوبوونی رێکارە یاساییەکانی دەکات بۆ ئەوەی بگەڕێتەوە بەڕازیل.

رۆکی لەم وەرزە بە درێسی ریال بیتیس لە 33 یاری 7 گۆڵ و 4 ئەسیستی کردووە، کە لە بۆرسەی یاریزانان بەهای ئەو هێرشبەرە 19 ساڵانە 20 ملیۆن یۆرۆیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button