ئیسپانیاگرنگترین

ئانچێلۆتی دڵخۆشە بە بردنەوە لە سۆسیداد و رەتیدەکاتەوە باسی لونین بکات

Yariga App

یاریگا –

کارلۆ ئانچیلۆتی راهێنەری یانەی ریال مەدرید دڵخۆشی خۆی به‌ بردنەوەیان لە ڕیال سۆسیداد لە یاریی چوونی قۆناخی پێش کۆتایی جامی شای ئیسپانیا دەربڕی.

ریال مەدرید بە گۆڵێکی بێوەڵام كه‌ له‌ رێگه‌ی یاریزان ئێندریكی به‌رازیلی له‌ خوله‌كی 19 تۆماریكرد سەرکەوتنی بەدەستهێنا و یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ش له‌ 1ـی ئێپرێل لە یاری گەڕانەوە له‌ سانتاگۆ بێرنابیۆ ده‌كرێت.

دوای یارییەکە ئانچیلۆتی گوتی،

تیپەکەم ئاستێکی باشی پێشكه‌ش كرد، کۆمەڵێک یاریزانی یەدەگمان به‌شداری پێكرد، بەڵام تیپەکە یەکگرتوویی خۆی پاراست، پێموایە سەرەڕای گۆڕانکارییەکان کاری باشمان کرد.


ئاماژەی بەوەشکرد،

ئێندریک بەشدارییەکی كاریگه‌ری هه‌بوو، گۆڵێکی نایابی کرد، ئارداش لە پێگەی خۆیدا زۆر باش بوو، هەروەها لە هێڵی بەرگریش ئێمه‌ زۆر باش بووین.

له‌باره‌ی ئاستی ئاندری لونین گۆڵپارێز كه‌ له‌ یارییه‌كه‌ شەش تۆپی سەیڤی کرد، راهێنه‌ره‌ ئیتاڵیه‌كه‌ ره‌تیكرده‌وه‌ قسه‌ له‌سه‌ر پێگه‌ی گۆڵپارێزه‌كه‌ بكات كه‌ له‌ یاریی كۆتایی كامیان گۆڵپارێزی سه‌ره‌كی ده‌بن، كارلۆ گوتی،

لونین لە قۆناخی پێش کۆتایی یاریی کرد، ئەو گۆڵپارێزێکە ئاستی خۆی دەپارێزێت و کاری باش دەکات، بەڵام هێشتا زووە بۆ ئەوەی لە یاری کۆتاییدا باسی گۆڵپارێز بکرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button