دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

هەواڵێکی دڵخۆشکەر لەبارەی ساندرۆ تۆنالی بۆ هاندەرانی ئەیسی میلان

Yariga App

یاریگا –

ساندرۆ تۆنالی ئارەزووی گەڕانەوەی هەیە بۆ ئەیسی میلان ئەگەرچی ئێستا لەگەڵ یانەی نیوکاسڵ لە ئاستی راستەقینەی خۆیدایە.

تۆنالی هاوینی 2023 بە بڕی 70 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندیی بە یانە ئنگلیزیەکەوەکرد. بەڵام تووشی کێشەیەکی گەوەری یاسایی بووەوە کاتێک لە مانگی ئۆکتۆبەری ساڵی رابردوو دەرکەوت ناوبراو پێشتر لە میلان گرەوی بە ئەنجامی یارییەکانەوە کردووە. بەوەش سزای 10 مانگ راگرتنی لە یاریکردن لەلایەن فیفاوە بەسەردا سەپێنرا.

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی فیچاخێس، ناوەراستکارەکە سوورە لەسەر گەڕانەوەی بۆ رۆسۆنێری لەم هاوینەی دێت ئەگەرچی لە نیوکاسڵ شوێنی خۆی کردووەتەوە.

ساندرۆ لە 31 یاریی لە سەرجەم پاڵەوانێتیەکانی ئەم وەرزە خاوەنی 3 گۆڵ و 2 ئەسێستە. بەڵام ئەو لە میلان بە “پیرلۆی نوێ” ناوزەد دەکرا و هەرزوو خۆسەویستیی هاندەرانی ئەو یانە ئیتاڵییەی بەدەستهێنا.

بابەتی زیاتر

Back to top button