
یاریگا –
گرژییەکانی نێوان ریال مەدرید و دەستەی ناوبژیوانانی یەکێتیی تۆپی پێی ئیسپانیا پێدەنێتە قۆناخێکی دیکە.
رۆژنامەی مارکا بڵاویکردووەتەوە، سکاڵاکەی لالیگا لەسەر هەڵسوکەوتی ئەم دواییەی ریال مەدرید و ناردنی پەیام بۆ یەکێتیی تۆپی پێ و ئەنجوومەنی باڵای وەرزشی ئیسپانیا قبووڵکراوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامە ئیسپانییەکە بێت، لیژنەی تەمبێکاری ماوەی دوو هەفتەی پێویستە، تاوەکو بڕیاری کۆتایی لەسەر کەیسەکە دەدات.
بژاردەکانی بەردەوام کەیسەکە سزادان و داخستنی سکاڵاکەیە، کە هەردووکیان ئەگەری کراوەن.
رۆژنامەی مارکای نزیک لە ریال مەدرید روونیکردووەتەوە، لە ئەگەری سزادانی ریال مەدرید، ئەوا تەنیا سزایەکی دارایی دەبێت و هیچ خاڵێکی لە لالیگا لێکەم ناکرێتەوە.
هەفتەی رابردوو ریال مەدرید پەیامێکی توندی بۆ یەکێتیی تۆپی پێ و ئەنجوومەنی باڵای وەرزشی ئیسپانیا نارد و لیژنەی ناوبژیوانانی لالیگا بە بوونی رکابەری ساختە تۆمەتبارکرد.