ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

مێسی دەگەڕێتەوە ریزەكانی بارسێلۆنا

Yariga App

یاریگا –

لیۆنێل مێسی، ئەفسانەی ئەرجەنتینی یانەی ئینتەر مەیامی ئەمریكی دەگەڕێتەوە ریزەكانی بارسێلۆنا.

لیۆ مێسی لە هاوینی ساڵی 2021 لە ریزەكانی بارسێلۆناوە بە گرێبەستێكی ئازاد پەیوەندی بە پاریس سانجێرمانەوە كرد و دواتر پەیوەندی بە خولی ئەمریكیەوە كرد.

گرێبەستەكەی لیۆ لەگەڵ مەیامی لە گواستنەوەكانی ئەمساڵدا بەسەردەچێت.

بە گوێرەی زانیارییەكانی رۆژنامەنووس ئالێكس كانداڵ لە كەناڵی DSports، لیۆنێل مێسی دەگەڕێتەوە ریزەكانی یانەی بارسێلۆنا.

ئالێكس كانداڵ، هەمان ئەو رۆژنامەنووسەیە كە وەک یەكەم كەس هەواڵی پەیوەندیكردنی لیۆنێل مێسی بە ریزەكانی ئینتەر مەیامیەوە بڵاوكردەوە.

بە گوێرەی هەمان سەرچاوە، لیۆنێل مێسی ناتوانێت واز لە تۆپی پێ بهێنێت بە بێ ئەوەی لە كامپ نۆوی نوێ یاریی بكات.

لیۆ لەگەڵ بارسێلۆنا بەشداری لە 778 یاریدا كرد و 672 گۆڵی كرد و 303 گۆڵیشی درووستكرد و 35 نازناویشی بردەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button